له‌یادی رۆژنامه‌گه‌ریدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادیی میدیایی فه‌راهه‌م ده‌کات و وەک ئەرکێکی سەرەکییە لە بەرنامەی حکوومەتدا.
به‌بۆنه‌ی یادی رۆژنامه‌گه‌ری کوردیه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێرۆزباییه‌ک ئاراسته‌ی میدیاکاران ده‌کات.
ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی..
لە سەد و حەڤدەهەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی‌دا و بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم میدیاکارانی کوردستان دەکەین و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنیان بۆ دەخوازین لەپێناو گەیاندنی پەیامی دروستی پیشەییانە و نیشتیمانیانەی کارەکەیان کە دەتوانن ڕۆڵێکی گرنگ لە گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و فەرهەنگیی کۆمەڵگای کوردستاندا ببینن.
مایەی شانازییه کە کۆمەڵگای کوردستان بە جیاوازیی بیروڕاکانیەوە، لە کەشێکی ئازاد‌دا خاوەنی دەیان دەزگای میدیاییی جۆراوجۆرە. هەبوونی ئازادیی ڕادەربڕین پایەیەکی سەرەکیی سیستمی دیموکراسییە لەم کۆمەڵگایەدا و دەبێ ئەم ئازادییە لەپێناو پاراستنی دەستکەوتەکانیدا کاری لەسەر بکرێت.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چ لە میانەی دەزگا پەیوەندیدارەکانی و چ لە میانەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستاندا، وێڕای هەر خزمەت و کارئاسانییەک بۆ میدیاکاران، هەمیشە پەرۆشی پاراستن و دابینکردنی ئەو مافە ڕەوایانەیە کە دەبێ میدیا وەک دەسەڵاتی چوارەم خاوەنی بێت. فەراهەمکردنی ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادیی میدیایی وەک ئەرکێکی سەرەکییە لە بەرنامەی حکوومەتدا، چاوەڕوانیشمان لە میدیاکارانی کوردستان، ڕۆڵگێڕانیانه لە پتەوکردنی زیاتری بنەماکانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و ئاشتیی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری، وێڕای ڕۆڵی گرنگیان لە هاوکاریکردنی حکوومەت لە میانەی چاودێری و بەدواداچوونی کار و پرۆژە جۆراوخۆرەکانی حکوومه‌ت، بە شێوەیەکی دروست و پیشەییانە لەگەڵ هەر ڕۆڵ و ئەرکێکی نیشتیمانی کە لە ئەستۆی پەیامی میدیاییدایە وەک میدیایەکی نیشتیمانیی خاوەن متمانە.
بەرز و پیرۆز بێت ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی و یادی دەرچوونی ڕۆژنامەی "کوردستان" و یادی دامەزرێنەرەکەی مامۆستا "مقداد مەدحەت بەدرخان"، کوردستانیش هەر ئازاد و سەقامگیر و ئاوەدان و پێشکەوتوو بێت.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان