وێنە.. داعش بە تاوانی لایەنگری لەشەڕڤانان هاوڵاتییەكی بە شمشێر سەربڕی

چەكدارانی داعش لە یەكێك لە گۆڕەپانەكانی شاری حەسەكەی سوریا، پیاوێكیان بەتاوانی لایەنگری كردن لە "گروپێكی كوردی" بەبەرچاوی ژمارەیەك لەچەكدارانی داعش‌و چەندین منداڵ سەربڕی.

بەپێی راپۆرتی عەرەبیە، ئەم پیاوە كە جلی پرتەقاڵیان لەبەركردبوو پاش هێنانی بۆ یەكێك لەگۆڕەپانەكانی حەسەكە بە شمشێر سەریان لە لەشی لێكردەوە.

لەدرێژەی راپۆرتەكەدا هاتووە كە  قوربانییەكە بە تۆمەتی "سوكایەتی بە خوا"‌و "لایەنگری كردن لە گروپێكی كورد" لەلایەن گروپی داعشەوە بە سەربڕین مەحكوم كرابوو.













PM:01:17:24/04/2015