كۆبانێ.. 48 چەكداری داعش كوژران
لەشەڕو پێكدادانەكانی نێوان شەڕڤانانی یەپەگە لەگەڵ چەكدارانی داعش لە هەرێمەكانی كۆبانێ‌و جزیرە 48 چەكداری داعش كوژران.
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی یه‌په‌گه ده‌رباره‌ی شه‌ڕی 24 کاتژمێری ڕابردوو له هه‌رێمه‌کانی کۆبانێ و جزیره لێدوانێکی نوسراوی بڵاوکرده‌وه.
لهلێدوانهکدا هاتووه:" پێرێ شه‌و دوای هێرشی چه‌ته‌کانی داعش له تلئهبر و گرێ سۆری باشووری کۆبانێ شه‌ڕ هاتوه‌ته ئاراوه، تا پاشنیوه‌ڕۆ دوێنێ شه‌ڕه‌که به‌رده‌وام بووه، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانمان ئۆپه‌راسیۆنێکی پێچه‌وانه‌یان له ناوچه‌که‌دا ده‌ستپێکردوه، تا ئیستادا له‌و ناوچه‌یه شه‌ڕ و پێکدادان به‌رده‌وامه و ژماره‌یه‌کی زۆر چه‌ته کوژراون و لاشه‌ی پێنج چه‌ته‌ش که‌وتونه‌ته ده‌ستی شه‌رڤانان، له‌و به‌رخۆدانه‌دا شه‌ش هه‌ڤاڵمان و ڕێههڤاڵیکی که‌تیبه‌کانی بورکان ئه‌لفورات که‌له شکاندنی هێرشی چه‌ته‌کاندا ڕۆڵی گرنگیان هه‌بووه گه‌یشتونه‌ته کاروانی شه‌هیدان".
له‌هه‌مان لێدواندا هاتووه:" چه‌ته‌کانی داعش له دوو خاڵی جیاوازه‌وه له باشووری کۆبانێ هێرشیان ئه‌نجامداوه، هێرشه‌که بۆسه‌ر گوندی سینا بووه، به‌ڵام له ئه‌نجامی به‌رخۆدانی شه‌رڤاناندا هێرشه‌که تێکشکێندراوه، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ستخراو زیاتر له نۆ چه‌ته کوژراون، هێزه‌کانمان ده‌ستیان گرته‌وه به‌سه‌ر پێنج چه‌کی کڵاشنکۆف و هه‌زار و 500 فیشه‌ک ، دوو ئار بی جی، یه‌ک بی که‌ی سی، 24 مه‌خزه‌نی کڵاشنکۆف و شه‌ش تاقم و 13 بۆمبی ده‌ستی".
له پێکدادانی پێرێ شه‌و هه‌تا دوا نیوه‌ڕۆی دوێنێش له گوندی مه‌ترسێی کۆبانێ، حه‌وت چه‌ته کوژراون، دوو لاشه‌یان که‌وتوته ده‌ست یه‌په‌گه، هه‌روه‌ها دوو کڵاشنکۆف 400 فیشه‌ک، چه‌کێکی بڕنه ، 10 مه‌خزه‌ن و یه‌ک بۆمب که‌وتوته ده‌ستی یه‌په‌گه".
له‌باره‌ی به‌رخۆدانه‌کانی کانتۆنی جزیره‌ش یه‌په‌گه ڕایگه‌یاندوه:" شه‌ڕ و پێکدادان له‌نێوان شه‌رڤانان و چه‌ته‌کاندا له‌سنوری باکور و ڕۆژئاوا له کانتۆنی جزیره به‌رده‌وامه،هێزه‌کانمان شه‌وی ڕابردوو هێرشیان کردوه‌ته سه‌ر دوو گردی ستراتیژی له هه‌رێمی مهقله، هه‌ڵکه‌وتوو له 17 کیلۆمه‌تری تلته‌مر و له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا هه‌ردوو گرده‌که له چه‌ته‌کان پاککراونه‌ته‌وه".
یه‌په‌گه ئاماژه‌ی به‌وه‌کردوه که له‌دوێنێ شه‌وه‌وه چه‌ته‌کانی داعش بۆ گرتنه‌وه‌ی گرده‌که هێرش ده‌که‌ن، تا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج هێرشیان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام هه‌موو هێرشه‌کانیان تێکشکێندراون و زه‌بری گرانیشیان لێداون، به‌پێی زانیاریه به‌راییه‌کان تا ئێستاکه‌ش 27 چه‌ته کوژراون و ژماره‌یه‌ک له لاشه‌کانیشیان له ناوچه‌ی شه‌ڕه‌کان به‌جێماون، هه‌ر له‌و به‌رخۆدانه‌دا دوو هه‌ڤاڵامان که بهقارهمانیهتی به‌رگریان ده‌کرد شه‌هیدبوون".
PM:04:04:25/04/2015