چەند وێنەیەکی نوێی مەلا شوانی داعش لەگەڵ چەند کوردێکی تر دیل سەردەبڕن.
مەلا شوان کە ئیمام و وتارخێنی مزگه‌وتێك بوو له داره‌تووی شاری هه‌ولێر دواتر بووه داعش، ماوه ماوه وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه، كه له‌هه‌موویاندا دوژمنایه‌تی سه‌رسه‌ختی خۆی به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه پیشانده‌دات و خه‌ڵكی خۆكوژ بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێ.
له دوا ده‌ركه‌وتنیدا، كه له ئه‌كاومنتی خۆی له تویته‌ر بڵاوی كردۆته‌وه، مه‌لا شوان له‌گه‌ڵ سێ كوردی تر چه‌قۆیان له‌ده‌سته و ئاماده‌ن بۆ سه‌ربڕینی چوار دیلی شیعه، كه جلی سه‌رباییان له‌به‌ره.
وه‌ك له ژێره‌وه‌ی وێنه‌كان نوسراوه " جێبه‌جێكردنی حوكمی الله به‌سه‌ر مورتدانی حه‌شدی رافزی" مه‌به‌ست لێی حه‌شدی شه‌عبیه.