که‌سوکاری ئه‌نفاله‌کان به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و داده‌وه‌ره‌ی موسته‌شاره‌کانی داداگای ده‌کرد، چوونه سه‌ر دادگای که‌لار و داوا ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر دادوه‌ری پێداچوونه‌وه‌ی که‌لار - گه‌رمیان نه‌یه‌ته به‌ر ده‌میان ئه‌وا ماڵه‌که‌ی ده‌سوتێنن.
له به‌یانی کاژمێر 9 ه‌وه زیاتر له 300 که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کانی گه‌رمیان چوونته سه‌ر دادگای که‌لار به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی دادوه‌ر هاوژین بۆ کوردستان و دادگای گه‌رمیان.
ئه‌و دادوه‌ره که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش گوسترایه‌وه بۆ ئامێدی خۆی و خێزانه‌که‌ی هه‌ڵهاتن بۆ تورکیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێک ویستی دۆسیه‌ی موسته‌شاره‌کان هه‌ڵبداته‌وه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی چه‌ند دانه‌یه‌کیان ده‌کرد.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ناو خۆپیشاندانه‌که به سپی راگه‌یاند خۆپیشانده‌ران چوونه‌ته ناو دادگا و هه‌ڕه‌شه‌ی بینینی سه‌رۆکی دادگای گه‌رمیان – که‌رکوک حاکم ئه‌کره‌م ده‌که‌ن که ده‌ستی هه‌بوو له گواستنه‌وه‌ی دادوه‌ری که‌یسی موسته‌شاره‌کان د. هاوژین .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر حاکم ئه‌کره‌م نه‌یه‌ت قسه‌مان له‌گه‌ڵ بکات ئه‌وا ماڵه‌که‌ی له‌که‌لار ده‌سوتێنین.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که حاکم ئه‌کره‌م له‌ناو بیانیه‌ی دادگادا نه‌ماوه.
