پێدەچیت هاتنی بارزانی بۆ لای تاڵەبانی جارێکی تر سەرکردە ناکۆکەکانی یەکێتی پێکبگەیەنێتەوە، لە رێگا کۆسرەت رەسوڵ پێشوزای لە بارزانی کردو بەرهەم ساڵحیش لەریزی بەرپرسەکانی یەکێتی لەماڵی تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە بارزانی کرد.
پێش کەمێک لەمەوپێش بارزانی گەیشتە میوانخانەی تاڵەبانی لە گردی دەباشان لە باکوری سلێمانی و لەوێ بە هاوەڵی بەرهەم ساڵع کارگێڕانی مەکتەبی سیاسی و هێرۆ ئیبراهیم پێشوازیان لەناوبراو کرد.
سەردانی بارزانی وەک پێشتر سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند سەرەتا سەردانی تاڵەبانی دەکات بۆ بەسەرکردنەوەو پرسین لە باری تەندروستی ناوبراو.
وەک سپی ئاماژەی بۆ کردبوو بابەتی سەرەکی سەردانەکەی بارزانی کە لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتیدا کە گفتوگۆی لەسەر دەکەن، پرسی سەردانەکەیەتی بۆ ئەمەریکا.
دوای سەردانی تاڵەبانی و بەرپرسانی یەکێتی، بارزانی سەردانی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات و پرسی سەرەکی گفتوگۆکانی نێوانیشیان باس کردنە لەسەردانەکەی بارزانی و وەفدی کوردی بۆ ئەمەریکاو بینینی بەرپرسانی ئەمەریکا لەنێویاندا ئۆباما.