"هێزی زێرەڤانی مامەڵەی ناتەندروستی لەگەڵ خوێندكارانی مانگرتودا كردوە"

‌زێرەڤانی
ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان لە یاداشتێكدا داوا دەكەن لیژنەیەك لێكۆڵنەوە لە مامەڵەی ناتەندروستی هێزی زێرەڤانی بەرامبەر بە مانگرتنی خوێندكارانی زانستە تەندروستییەكان بكات.

لەو یاداشتەدا كە ژمارەیەك پەرلەمانتار ئیمزایان كردوە‌و وێنەیەكی بۆ سپی میدیا نێردراوە هاتووە: رۆژی 27/4/15 لەزانكۆی هەولێری پزیشكی، كۆلیژی زانستە تەندروستیەكان لەئەنجامی مانگرتن، بۆ چەند داواكارییەك، هێزی زێرەڤانی مامەڵەی ناتەندروست‌و توندوتیژی لەگەڵ كردون، داواكارین ئەم یاداشتە ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی بكەن، بۆ ئەوەی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكبهێنن ‌و رێكاری یاسایی بگرنەبەر.

لە یاداشتەكەدا هاتووە: ناكرێت خوێندكار لە بەرانبەر داواكردنی مافەكانی پێشیلكاری بەرانبەر بكرێت، بەكارهێنانی هێزی چەكدار لە بەرانبەر مانگرتن‌و خۆپیشاندان پێچەوانەی یاسای خۆپیشاندانی پەرلەمانی كوردستانە.

پەرلەمانتاران هەروەها خوازیاری ئەوەن بڕیار فەسڵكردنی ژمارەیەك خوێندكار هەڵبوەشێتەوە كە رۆژی 27/4 زیانیان بەركەوتووە‌و فەسڵكراون.




PM:03:38:29/04/2015