پۆستێكی یه‌كگرتوو له‌سلێمانی ده‌درێت بە كۆمه‌ڵی ئیسلامی
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆده‌بێته‌وه‌و ده‌نگ له‌سه‌ر (14) كاندیدی فراكسیۆنی خزمه‌ت ده‌درێت‌و هاوكات پۆستێكی یەكگرتووی ئیسلامی لە سلێمانی دەدرێت بە كۆمەڵی ئیسلامی.
لەمبارەوە فه‌یسه‌ڵ ئیبراهیم، سه‌رۆكی نوێی فراكسیۆنی خزمه‌ت له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بهNNA ڕاگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی (مه‌هدی مه‌حمود) سه‌رۆكی فراكسیۆنی خزمه‌ت، پۆستی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وه‌رگرت، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه سه‌رۆكی نوێی فراكسیۆنی خزمه‌ت له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وه‌رگرتوه، وتیشی:"له‌هه‌ر پارێزگایه‌كی هه‌رێمدا سكرتێری ئه‌نجومه‌ن بۆ لیستی خزمه‌ت بووبێت، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نمان ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتوه، واته ئه‌گه‌ر سكرتێر بۆ یه‌كگرتوو بێت، سه‌رۆكی فراكسیۆنی خزمه‌ت بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌بێت، له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش، سكرتێری ئه‌نجومه‌ن بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی بووه‌و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ش دراوه‌ته یه‌كگرتوی ئیسلامی".
ئه‌مڕۆ (30ی نیسان) ساڵێك تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمدا، به‌ڵام تا ئێستا به‌شێكی زۆر له‌پۆسته‌كانی حكومه‌تی خۆجێیی سلێمانی ئاڵوگۆڕی تێدا نه‌كراوه، وتیشی:"ده‌بوو زۆر پێشتر ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیده‌كان بكرایه‌و حكومه‌تی خۆجێیی سلێمانی پێكبهێنرا
AM:11:33:30/04/2015