عه‌بادی لێبوردنی ده‌ركرد
دوێنێ پێنجشه‌ممه نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران
و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق رایگه‌یاند، عه‌بادی
لێبوردنێكی بۆ ئه‌و سه‌ربازو كارمه‌نده ئه‌منیانه ده‌ركردووه كه
هه‌ڵاتون یان ده‌وامیان نه‌كردووه به‌مه‌رجێك له‌ماوه‌ی مانگێكدا
په‌یوه‌ندی به یه‌كه‌كانیانه‌وه بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌كه‌ی عه‌بادی، سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی دژ به كارمه‌ندانی هێزه چه‌كداره‌كان و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌یه‌كجاری له‌به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ك تاواندا ده‌وه‌ستێنرێن. ئه‌و تاوانانه‌ش هه‌ڵاتن، ده‌وامنه‌كردن، خۆنه‌خۆشخستن، زیانبه‌خۆگه‌یاندن له‌پێناو خۆزدینه‌وه له‌ڕاژه، له‌خۆده‌گرێت.
به‌یاننامه‌كه رونیشكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ستاندنی ئه‌م رێكاره یاساییانه ده‌یانگرێته‌وه، پێویسته له‌ماوه‌یه‌ك كه 30 رۆژ زیاتر نه‌بێت له‌مێژوی ده‌رچونی بڕیاره‌كه‌وه، په‌یوه‌ندی به یه‌كه‌كانیانه‌وه بكه‌ن.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه: والی عه‌لی
سه‌رچاوه: emaratalyoum.com
PM:04:54:01/05/2015