روونكردنەوەیەك لەسەر کێشهی قوباد تاڵهبانی لهگهڵ بازرگانێکی کوردی-ئهڵمانی
نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رونكردنەوەیەك لەسەر هەواڵێك بڵاودەكاتەوە كە باس لە فەرمانی دەستگیركردنی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەگات لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە.
رۆژی پینجشەممە (30/4/2015) میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویان کردەوە کەوا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەریمی کوردستان لەلایەن دادگای ئەڵمانیەوە داوا کراوە لەسەر هەڕەشە کردن لەسەر بازرگانێکی ئەڵمانی بە ڕگەز کورد.
لە ڕوونکردنەوەیەکی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمدا هاتووە ” ئێمە هەموو ئیدیعاكانی ئەو كەسە ڕەتدەكەینەوە و ڕایدەگەیەنین كە چەندین بەڵگەی پێچەوانەی داوای ئەو كەسە لەبەر دەستە كە ئاماژەن بۆ ناوزڕاندن و هەڕەشەكردن لە لایەن ئەو كەسەوە لە بەرپرسی پلە باڵای حكومەتی هەرێم بەمەبەستی دەستكەوتی تایبەتی وناڕەوا، بۆیە مافی بەڕێز جێگری سەرۆكی حكومەت پارێزراوە گەر ویستی داوای یاسایی لەسەر ئەو كەسە لە دادگاكانی ناوەوە و دەرەوەی كوردستان بە تۆمەتی هەڕەشەو ناوزڕاندن تۆمار بكات
بەپێ ئەو ڕاپۆرتانە کە لە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئەڵمانیاوە بڵاوکراونەتەوە, تاڵەبانی هەڕەشەی لە (ئارام عەبدولرەحمان) بازرگانێکی ئەڵمانی بەڕەگەز کورد کردوە کە هەڕەشەی ئەوەی لێ کردوە هەموو ئێسقانەکانت دەشێکێنم و تاڵەبانی بەو بازرگانەشی گوتوە ئەڵمانیا ولاتێکی ئارام نابێت بۆت.
بەپی ڕاپۆرتەکە ئارام عەبدولرەحمان کاری بازرگانی لەگەڵ وەزارەتی بارزگانی عێراقی کردوە قەرزی زۆر لای ئەو وەزارەتە هەبووە”.
داواکاری گشتی لەشاری هامبۆرگی ئەڵمانی داوای کردوە گوێ بیستی بۆچوونی تاڵەبانی بێت لەسەر ئەم کەیسە بەڵام لەبەر ئەوەی تاڵەبانی ئامادە نەبوە لەلاین پۆلیسی ئەڵمانیاوە داواکراوە وهەرکات تاڵەبانی بچێتە نێو خاکی ئەڵمانیا دەستگیری دەکرێت”.
نوسینگەی قوباد تاڵەبانیش بۆ ئەم مەبەستە ڕاگەیەنراوێک بڵاو دەکاتەوە
دەقی ڕاگەیەنراوەکە
ڕوونكردنەوەیەك لە نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە:
بە سەرسوڕمانەوە هەواڵی تۆماركردنی داوایەكمان لەسەر بەڕێز جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم پێگەیشت ، ئەم داوا تۆماركردنە لە كاتێكدایە كە جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەرەڕای كاری زۆری حكومەت و خزمەتگوزاری هاوڵاتیان زۆر بە پشوو درێژی سەرقاڵی بەدواداچون و وردبینی داواكاریەكی ئەو كەسە بووە كە هیچ پەیوەندی بە جێگری سەرۆكی حكومەتەوە نەبووە ، بۆیە ئێمە هەموو ئیدیعاكانی ئەو كەسە ڕەتدەكەینەوە و ڕایدەگەیەنین كە چەندین بەڵگەی پێچەوانەی داوای ئەو كەسە لەبەر دەستە كە ئاماژەن بۆ ناوزڕاندن و هەڕەشەكردن لە لایەن ئەو كەسەوە لە بەرپرسی پلە باڵای حكومەتی هەرێم بەمەبەستی دەستكەوتی تایبەتی وناڕەوا، بۆیە مافی بەڕێز جێگری سەرۆكی حكومەت پارێزراوە گەر ویستی داوای یاسایی لەسەر ئەو كەسە لە دادگاكانی ناوەوە و دەرەوەی كوردستان بە تۆمەتی هەڕەشەو ناوزڕاندن تۆمار بكات.
PM:01:56:02/05/2015