ریزبه‌ندی نیشتمانی بۆ زانكۆكانی كوردستان دەكرێت
وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند، له مانگی ئه‌یلولی داهاتودا ریزبه‌ندی نیشتیمانی بۆ زانكۆكانی كوردستان راده‌گه‌یه‌نن.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هاتووە: د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی كۆڕێك به‌ناونیشانی (نه‌خشه رێگه‌یه‌ك بۆ پێشخستنی ره‌وتی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان) ئاماژه‌ی به‌دۆخی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كرد و وتی، له ئێستادا زانكۆكانی هه‌رێم له ئاستێكی باش‌دا نین هه‌رچه‌نده له‌ڕووی ژماره و به‌شه‌وه زۆر زیادی كردوه به‌شێوه‌یه‌ك خاوه‌نی 14 زانكۆی حكومی و 15 زانكۆی ئه‌هلیین.
له‌باره‌ی بایه‌خدان به‌توێژینه‌وه‌و توانای زانكۆكانی كوردستان له ئاماده‌كردنی توێژینه‌وه‌ی زانستی د. یوسف گۆران رایگه‌یاند: گرنگی توێژینه‌وه‌ی زانستی نه‌ك ته‌نها بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رانكی زانكۆكان نیه، به‌ڵكو بۆ بونیادنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و په‌یوه‌ستبونی زانكۆ به كۆمه‌ڵگه‌ش گرنگه، به‌ڵام له زانكۆكانی كوردستان ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌كان له ئاستی پێویستی كۆمه‌ڵگادا نییه.
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: "به‌پێیی داتا به‌یس و تۆماری (ISI) له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2003-2012) له هه‌موو عیراق كه‌متر له سێ هه‌زار توێژینه‌وه ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام به به‌راورد به میسر كه ئه‌ویش وڵاتێكی عه‌ره‌بییه له هه‌مان ماوه‌دا توانیویانه 55 هه‌زار توێژینه‌وه ئه‌نجام بده‌ن".
راشیگه‌یاند: "له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یان وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش ده‌بینین له توركیا 235 هه‌زار توێژینه‌وه و له ئێران 156 هه‌زار توێژینه‌وه ئه‌نجامدراوه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: "له وڵاتێكی وه‌ك ئیسرائیل كه ژماره‌ی دانیشتوانیان نزیكه له هه‌رێمی كوردستان له‌و سێ ساڵه‌دا 153 هه‌زار توێژینه‌وه‌ی جیان ئه‌نجامداوه".
PM:02:07:04/05/2015