بارزانی یاسای سندوقی كوردستان بۆ داهاتە نەوتییەكانی واژۆ كرد
مەسعود بارزانی
پاش پەسەندكردنی سندوقی كوردستان بۆ داهاتە نەوتییەكان لەلایەن پەرلەكانی كوردستان، ئەو یاسایە لەلایەن بارزانییەوە وژاۆكرا.
په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی مانگی ڕابردوویدا، یاسای سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كانی په‌سه‌ند كرد و ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانی كرد به مه‌به‌ستی واژۆكردنی، لای خۆشیه‌وه مەسعود بارزانی سه‌رۆكی (ماوە بۆدرێژكراوە)ی هه‌رێم واژۆی له‌سه‌ر یاساكه كرد.
یاساكه پێكهاتووه له ١٦ مادده و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی و مه‌به‌ست له ده‌رچوواندنیشی به دامه‌زراوه‌ییكردنی كه‌رتی نه‌وت و گازه له هه‌رێمی كوردستان، كه به شێوه‌یه‌ك بێت داهاته‌كانی نه‌وت و گاز به شێوەیەکی باشتر كۆ بكرێنه‌وه.
بەپێی یاساکە سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیی و گازییه‌كانی كوردستانی، ڕاسته‌وخۆ له‌ژێر چاودێریی ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌بێت كه په‌رله‌مان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی هه‌ڵده‌بژێرێت و ئه‌وانیش ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بن.
PM:02:08:04/05/2015