شێوازی داخڵبوونی خوێندكارانی 12ی ئامادەیی گۆڕانكاری بەسەردا هات

شێوازی داخڵبونی خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی گۆڕانکاری بەسەرداھات و بەگوێرەی بڕیارەکەش، تەنھا خوێندکارانی دەرەکی سودمەند دەبن.

لەمبارەیەوە باپیر بەکر بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکان لەوەزارەتی پەروەردە  بەتۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاند، داخڵبون گۆڕانکاری بەسەرداھاتووە، بەڵام تەنھا خوێندکارانی دەرەکی ١٢ی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی) دەگرێتەوە.

سەبارەت بەشێوازی گۆڕانکارییەکانیش، باپیر بەکر وتی:"خوێندکارانی دەرەکی ١٢ی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) بۆیان ھەیە بەچوار سفرەوە بەشداری لەخولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی ساڵی خوێندنی ٢٠١٤-٢٠١٥دا بکەن".




PM:03:01:04/05/2015