كچێكی گەنج لەشاری مەهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان لەترسی دەستدرێژی كارمەندێكی ئیتلاعاتی ئەو شارە خۆی لە بینای هۆتێلێكی 4 نهۆمی خستەخوارەوەو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست: ئەو كچە بەناوی (فەریناز. ز) كە كارمەندی هۆتێلی "تارا" لەشاری مەهاباد لەرۆژهەڵاتی كوردستان بووە لەلایەن خاوەنی هۆتێلەكەوە بەناوی نادر مەولودی دەخرێتە ژێر گوشارەوە تا ناچاری بكات لەگەڵ كارمەندێكی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەوشارە كردەوەی سێكسی ئەنجام بدات، لەبەرامبەردا هۆتێلی ناوبراو بكرێتە 5 ئەستێرە، بەڵام كچەكە بەوە رازی نابێت.
بەپێی هەواڵەكە پاش ئەوەی خاوەنی هۆتێلەكە پیلان بۆ دەستدرێژی ئەو كارمەندەی ئیتلاعات بۆ سەر كچەكە دەڕێژێتو لەژوورێكی هۆتێلەكە لەگەڵ كچەكە دەرگایان لەسەر دادەخات، فەریناز كە رێگەی دەرباز بوونی نەبووەو دەرگای لەسەر داخراوە، لەپەنجەرەی نهۆمی چوارەمی هۆتێلەكە خۆی دەخاتە خوارەوەو گیانی لەدەست دەدات.
هەواڵەكە باس لەوەدەكات سەرەڕای سكاڵای بنەماڵەی كچەكە تا ئێستا هیچ یەك لە تۆمەتباران دەستگیر نەكراون.
وێنهیهکی تری کچهکه..