داعش تۆپبارانی گەڕەكە كوردنشینەكانی حەسەكە دەكات

چەكدارانی داعش لەسەرلەبەیانی ئەمرۆوە تۆپبارانی گەڕەكە كوردنشینەكانی حەسەكە دەكەن كە لەگەڕەكە عەرەب نشینەكانی ئەو شارەوە دەهاوێژرێن.
هاوكات ئاسایشی حەسەكە لە بەیاننامەیەكدا راگەیاند سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە تەقینەوەیەک لە گەڕەکی ساڵحیەی کوردنشین لە حەسەکە روویدا و بەوهۆیەوە 3 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستداوە.

ئاسایشی حەسەکە هەروەها ئەوەی خستووەتەڕوو، کە تاوەکو ئێستا 15 تۆپ بەر گەڕەکە کوردنشینەکان کەوتوون، هەروەها یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە لە حەسەکە 3 خۆکوژیان کوشتووە، بەرلەوەی خۆیان بتەقێننەوە.




PM:02:05:06/05/2015