چەمچەماڵ.. رووداوێكی هاتوچۆدا 11 بوونە قوربانی
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ لەئەنجامی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كه‌ركوك - سلێمانی)و نزیك قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ هاوڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستداو 10ی تریش برینداربون كه سێ كەسیان پۆلیسن.
لەمبارەوە موقه‌ده‌م عومه‌ر عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی چه‌مچه‌ماڵ بهNNA ڕاگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تاكسی كه له‌سلێمانیه‌وه بۆ كه‌ركوك ڕۆیشتبوو، له‌نزیك قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ‌و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ، خۆی به‌دوو ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌دا كێشاوه، كه یه‌كێك له‌و ئۆتۆمبێلانه هی ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی ته‌كیه‌ی كاكه‌مه‌ند بوه.
وتیشی:"به‌هۆی ڕوداوه‌كه‌وه سه‌رنشینێكی ئۆتۆمبێله تاكسیه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه كه ئافره‌تێكه‌و (10) كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، كه سه‌رنشینی هه‌رسێ ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌و یه‌كێك له‌برینداره‌كانیش ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی ته‌كیه‌ی كاكه‌مه‌نده".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، دوای ڕوداوه‌كه تیمه‌كانی فریاكه‌وتن گه‌یشتونه‌ته ناوچه‌كه‌و ڕێووشوێنی پێویستیان گرتوه‌ته‌به‌ر.
PM:02:11:07/05/2015