ئاری هەرسین: دەنگ بە لیژنە 21 كەسییەكە نادەم
ئاری هەرسین
سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت بەهیچ شێوەیەك دەنگ بە لیژنە 21 كەسییەكە نادەمو پێیوایە غەدر لەو چوار حیزبە كراوە كە كورسییەكیان پێدراوە.
ئاری هەرسین، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی بە باسنیوزی راگەیاندوە: "بە هیچ شێوەیەک دەنگ بەو لیژنە 21کەسە نادەم کە کاری هەموارکردنەوەی پرۆژە دەستووری هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەن لێرەشەوە هەڵوێستی خۆم بۆ مێژوو ڕادەگەیەنێم”.
ئاری هەرسین دەشڵێت: "پێم وایە غەدر لەو چوار حزبە دەکرێت بە تایبەت کاکە حەمە کە کورێکی لە پاڵ خۆی شەهید بوو”.
لە بارەی هەڵوێستی پارتیش ئاری هەرسین دەڵێت: ” نابێت پارتی دەنگ بەو لیژنەیە بدات”.
لە بارەی ئەولایەنانەی ڕێگرن لە بوونی ئەندامی هەریەک لە (سۆسیالست و شیوعی و بزووتنەوە و ئاڕاستەی سێەم) لە لیژنە 21 کەسیەکەدا ئەو ئەندام پەرلەمانەی پارتی دەڵێت: "نازانم کێن بەس هەر لایەنێک بێت نە بڕوایان بە دەستوور نە دیموکراسی نە بە خەبات و تێکۆشان هەیە ".
PM:03:48:07/05/2015