ژمارەی بریندارەكانی سەنگەسەر زیادی كرد
لەخۆپیشاندانو تێكهەڵچوونەكانی ئەمرۆی سەنگەسەر 13 هاوڵاتی برینداربوون كە سێ كەسیان لەهێزەكانی پۆلیسن.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند ئەمرۆ خەڵكی ژمارەیەك لەگوندەكانی بناری قەندیل بۆ وەرگرتنەوەی زەوییەكانیان لەكۆمەڵگای بەستەستێن لە قەزای پشدەر خۆپیشاندانێكیان ساز كرد.
وتیشی: خۆپیشاندەران رێگەی سەرەكی رانیە قەڵادزێیان داخستو لەگەڵ هێزەكانی پۆلیسو خۆپیشاندەران تێكهەڵچوون دروست بوو كە تا ئێستا 13 كەس بریندار بوون كە سێ كەسیان لەهێزەكانی پۆلیسن.
PM:03:42:08/05/2015