بۆ پشتیوانی لەشاری مەهاباد لە سلێمانی خۆپیشاندان كرا
پاش نیوەرۆی ئەمرۆ بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانی دوێنێی خەڵكی شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی كوردستان، لە باخچەی نالی شاری سلێمانی گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی سازكرا.
بەشداربووانی گردبوونەوەكە بە هەڵدانی دروشم پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵكی شاری مەهاباد راگەیاندو خوازیاری دادگایی كردنی تاوانبارانی مەرگی كچێكی گەنجی مەهابادی بەناوی فەریناز خەسرەوی بوون.
رۆژی دووشەممەی رابردوو كچێك بەناوی فەریناز خەسرەوی لە یەكێك لەهۆتێلەكانی شاری مەهاباد بۆ ئەوەی لەلایەن كارمەندێكی ئیتلاعاتی ئێران دەستدرێژی نەكرێتەسەری، خۆی لەنهۆمی بینای هۆتیلەكەی خستەخوارەوەو بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
بەدوای ئەوە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە شاری مەهاباد خۆپیشاندانێك سازدراو هۆتێل "تارا" ئاگری تێبەردراو بەهۆی تێكهەڵچوون لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران بریندار بوون.
PM:03:53:08/05/2015