چەند ماڵپەڕێکی عێراقی هەفتەیەک لەمەوبەر بڵاویان کردەوە کە مەلا شوان کە داعشێکی خەڵکی هەولێرە لەلایەن ئەو رێکخراوەوە دەستگیرکراووە، بەڵام بە پێچەوانەی ئەو هەواڵەوە، رێکخراوی داعش لە حەویجە چەند فۆتۆیەکی نوێیان بڵاوکردەوە بەناوی ( الملتقی الدعوی الاول فی بلدە الحویجە ) کە مەلا شوان یەکێکە لەو کەسانەی لەو دانیشتنانەدا دەردەکەوێت.
بەپێی هەندێک زانیاری نافەرمی مەلا شوان بەرپرسی دەستەیەکی داعشە لە حەویجە بەناوی کاروباری ئاینی و بانگەوازی کە لەو وێنە نوێیانەدا کە نزیکەی پێنج رۆژە بڵاوکراوەتەوە ناوبراو لەناو چەکدارەکانی داعشدا دانیشتووە.