ئەستێرەیەکی سینەمایی هۆلیۆد یهک له پاڵهوانهکانی فلیمی چهتهکانی کاریبی بۆتە شەڕڤانو چۆتە ناو ریزەکانی یەپەگە.
ڕۆژنامەی دەیلی مایلی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا وێنەیەکی ئەستێرەی سینەمایی (مایکل ئەنرایت) ی لەسەر ڕۆژنامەکەی بە پۆشاکی شەرڤانیی یەپەگەوە بڵاوکراوەتەوە کە چەکێکی کڵاشنکۆفی بەدەستەوەیەو نوسراوە ئەو وێنەیە لە بەرەکانی شەڕدا لەناو یەپەگەدا لەشەنگال گیراوە.
ئەنرایت لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەکە دەڵێت" من لە ئێستادا پشتم کردوەتەوە کاری سینەمایی و دوای ئەوەی وەحشیەتی چەکدارانی داعشم بینیەوە لەکوشتنی خەڵکی مەدەنی و ڕۆژنامەوانان و دیلەکانی خەڵکی وڵاتانی ڕۆژئاوا، ڕوومکردوەتە شەڕکردن لەگەڵ داعش".
دەیلی میڵ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەنرایتی کە تەمەنی 51 ساڵە خەڵکی شاری مانچستەری بەریتانیایە، ئێستا چەکی هەڵگرتوە و لە ڕیزی شەرڤانانی کوردی یەپەگەدا شەڕ دەکات دژی دڕندەیی و تیرۆری داعش و، دەستبەرداری ئەستێرەیی هۆلیۆد و ئاهەنگە خۆشەکان بووە.
بەقسەی خۆی ئەنرایت ئەو گرتە ڤیدیۆیانە کاریگەری لێکردوە کە تیایدا داعش دەردەکەوێت خەڵک سەردەبڕێت، بۆیە ئەو بڕیاری یەکجارەکی دەدات بچێتە ناو یەپەگەوە و ئەوە ماوەی دوومانگە لە ڕۆژئاوای کوردستانە، پێش ئەوەش کە بڕوات بە خێزان و بنەماڵە و هاوڕێکانی نەوتوە لەترسی ئەوەی نەبا ڕێگری لێبکەن.
ئەنرایت وتویەتی:" پێش ئەوەی بچێتە ڕۆژئاوا لەڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتی فێسبوکەوە هاوڕێیەکی بەریتانی دەناسێت کەناوی لیۆن ڕۆژئاوا دەبێت ئەویش لەناو ڕیزەکانی یەپەگەدا دەبێت، لیۆن ئاسانکاری بۆ دەکات تا دەگاتە ڕۆژئاوای کوردستان." ئەو باس لەو شەڕانەدا دەکات کە خۆی لەدژی داعش تێیدا بەشداری کردوە و دەڵێت، ئیدی ئێستا دەنگی فیشەک و فڕۆکەکان بەڕاستی لەجەنگدا دەبیستم.
لەوەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی کە ئایا دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی، ئەنرایت دەڵێت:" نەخێر نامەوێت بگەڕێمەوە من لێرە دڵخۆشم، و ئاماژەی بەوەشکردوە کە زۆر کەس هەیە دەستبەرداری کەیف و خۆشیەکانی خۆی بوە و هاتوەتە ڕۆژئاوا بۆئەوەی شەڕی داعش بکات.
تێبێنی: سوود لە رۆژنیوز وەرگیراوە لە نوسینەوەی ئەم راپۆرتە
یەکێک لە ڤیدیۆکانی ئەم ئەستێرەیەی هۆلیود