دوو سەرباز لە بانەی رۆژهەڵاتی كوردستان كوژران
دوێنی یەكشەممە لەئاوایی سەبەتڵوو سەر بە شاری بانە لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەئەنجامی دەستدرێژی ژمارەیەك چەكدار دوو سەرباز كوژران كە یەكێكیان كوردەو خەڵكی شاری بانەیە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە سپی میدیا گەیشتووە، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو پاشنیوەرۆ دوێنێ یەكشەممە تەقە لە بنكەیەكی پۆلیس لە ئاوایی سەبەتڵووی سەر بەشاری بانە لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەن كە بەهۆیەوە دوو سەرباز دەكوژرێن كە یەكێكیان خەڵكی بانەیەو ناوی یاسین خەدیجیە.
تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی بەئەستۆ نەگرتوە.
لەپاش رووداوی خۆكوژی كچە كوردی مەهابادی "فەریناز خەسرەوی" بارودۆخی شارەو ناوچەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان توشی گرژیو بشێوی بووەو هێزە ئەمنییەكان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.
PM:03:54:11/05/2015