لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران هەموو لایەنە بەشداربووەکانی حکومەت پێێانوایە حکومەتی هەرێم رێێکەوتنی ٢٠١٤/١٢/٢ جێبەجێکردووەو ئەوە بەغدایە کە جێبەچیی ناکات، حکومەتی هەرێم دوا وەفدی خۆی دەنێرێت بۆ بەغدا.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەدوای کۆبوونەوەکە دەرچووەو نوێنەرانی هەموو حیزبەکان رای خۆیان لەسەر داوەی هاتووە" كێشه‌ی حكوومه‌تی فیدرال ئه‌وه‌یه كه پێی وایه هه‌رێمی كوردستان هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌ی نییه و چۆن بیه‌وێت، ده‌توانێت وا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا بكات، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه و هه‌رێمی كوردستان ڕێگه‌چاره‌ی دیكه‌ی هه‌یه و به دڵنیاییه‌وه بڕیار ده‌ده‌ین، به‌ڵام هێشتا ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال بگه‌ینه چاره‌سه‌ر و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین".
دەقی راگەیاندنەکەی حکومەتی هەرێم
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 2015/5/13 به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ساز كرا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران باسی له‌وه كرد كه سبه‌ی له‌سه‌ر دوایین پێشهاته‌كان ده‌رباره‌ی دوایین ڕێككه‌وتنی نه‌وتیی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالی عیراق له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كوردستان له به‌غدا كۆده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه و به‌رچاوڕوونیی پێویست ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه بدرێته ئه‌وان كه حكوومه‌تی فیدرال ئه‌م مانگه پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌بووه و به‌پێی ڕێژه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی سۆمۆی كردووه، پاره‌كه‌یان بۆ هه‌رێی كوردستان نه‌ناردووه و یاسای بودجه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال جێبه‌جێ بكات و به ته‌واوی پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌غدا پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه به‌شداره‌كانی حكوومه‌ت، بڕیارێكی سیاسی بده‌ن و ڕێگه‌یه‌كی دیكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی و ئابووری له هه‌رێمی كوردستان بگرینه به‌ر، چونكه به‌پێی یاسا په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی په‌یوه‌ست كردووه كه ئه‌گه‌ر له حكوومه‌تی فیدراله‌وه، پێداویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابین نه‌كرا، خۆی له ڕێگه‌ی دیكه‌وه دابینیان بكات.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه پێشتر و ئێستاش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خوازیاره هه‌موو كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال چاره‌سه‌ر بكات و له‌سه‌ر هه‌موو شتێك بگه‌نه ڕێككه‌وتن، به‌ڵام به داخه‌وه حكوومه‌تی فیدرال به شێوه‌یه‌كی دیكه مامه‌ڵه ده‌كات و پێزانینی بۆ ئه‌وه نییه كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ دڕندانه‌ترین ڕێكخراوی تیرۆرستی، له شه‌ڕدایه.
هه‌روه‌ها گوتی: كێشه‌ی حكوومه‌تی فیدرال ئه‌وه‌یه كه پێی وایه هه‌رێمی كوردستان هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌ی نییه و چۆن بیه‌وێت، ده‌توانێت وا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا بكات، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه و هه‌رێمی كوردستان ڕێگه‌چاره‌ی دیكه‌ی هه‌یه و به دڵنیاییه‌وه بڕیار ده‌ده‌ین، به‌ڵام هێشتا ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال بگه‌ینه چاره‌سه‌ر و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی ئێستا حكوومه‌تی فیدرال به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، غه‌درێكی ئاشكرایه و پشتگیری له وته‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ بڕیارێكی سیاسی بدات و ڕێگه‌چاره‌ی دیكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بدۆزێته‌وه.
به‌ڕێز جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، باسی له‌وه‌ش كرد كه له پرسی ڕێككه‌وتنه نه‌وتییه‌كه‌ی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالدا، هه‌رێمی كوردستان له ڕووی یاساییه‌وه له‌سه‌ر هه‌قه، بۆیه گرنگه میدیای كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستی پێ بدرێت و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش كۆده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستییان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هه‌بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند پێشنیارێكی پێشكه‌ش كرد.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز د. ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان ڕوونی كرده‌وه كه حكوومه‌تی فیدرال به دوای به‌هانه‌دا ده‌گه‌ڕێت و هه‌وڵ ده‌دات فێڵی ته‌كنیكی بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه بدزێته‌وه و ئه‌و نه‌وته حیساب ده‌كه‌ن كه ده‌یفرۆشن، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی سۆمۆی ده‌كات، له كاتێكدا له یاسای بودجه‌دا به ڕوونی هاتووه كه ئه‌و نه‌وته حیساب ده‌كرێت ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی سۆمۆی ده‌كات، نه‌ك ئه‌و ڕێژه‌یه كه سۆمۆ ده‌یفرۆشێت.
به‌ڕێز ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووریش باسی له‌و كێشه و گرفتانه كرد كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له میانه‌ی پرۆسه‌ی ناردنی پاره له به‌غداوه بۆ هه‌ولێر له لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراله‌وه دروست كراوه و ڕوونی كرده‌وه كه حكوومه‌تی فیدرال به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان قه‌رزاره، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ر له بنه‌مادا نه‌یده‌ویست پاره‌ی ته‌واوی هه‌رێمی بنێرێت، ده‌یویست ئه‌وه‌یشی كه ده‌ینێرێت بكاته نیوه، به‌ڵام دوای هه‌وڵێكی زۆر، دوایین جار به كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی 10% پاره ته‌رخانكراوه‌كه‌ی ناردووه.
پاشان زۆربه‌ی وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان چه‌ندین دید و سه‌رنجیان له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه خسته ڕوو و داكۆكییان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ماده‌م حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه بووه و ڕێژه‌ی ته‌واوی نه‌وتی فرۆشتووه، ده‌بێ حكوومه‌تی فیدرالیش پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كه یه‌كێك له یاوه‌رانی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوو له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتۆن، تیشكی خسته سه‌ر سه‌ردانی به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كه له سه‌ر داوای فه‌رمیی كۆشكی سپی بووه و تیایدا وێڕای دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئۆباما و به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سه‌رۆك بارزانی چه‌ندین سمیناریشی پێشكه‌ش به چه‌ند ناوه‌ندێك له ئه‌مه‌ریكا كرد و سوپاسی ئه‌مه‌ریكای كردووه بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ی پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستانی كردووه بۆ شه‌ڕی دژی داعش هه‌رچه‌نده له ئاستی پێویستدا نییه، باسی له‌وه‌ش كرد كه سه‌رۆك ئۆباما پێزانینێكی گه‌وره‌ی بۆ ڕۆڵی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌یه.
به‌ڕێز جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ڕوونیشی كرده‌وه كه له‌م سه‌ردانه‌دا گۆڕانكارییه‌كی زۆر له دید و بۆچوونی دامه‌زراوه سیاسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به كوردستان به‌دی كرا و له ئه‌مه‌ریكا زۆر شت به‌رامبه‌ر به كوردستان گۆڕاوه. ئاماژه‌ی به قسه‌یه‌كی سه‌رۆك ئۆباماش كرد كه گوتوویه‌تی: له ناوچه‌كه و له عیراقیش، ئه‌مه‌ریكا دۆستێكی دیكه‌ی وه‌ك كوردی نییه.
به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه‌ی به سه‌ردانێكی سه‌ركه‌وتوو له قه‌ڵه‌م دا و ڕوونی كرده‌وه كه له‌م سه‌ردانه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌رگایه‌كی فراوانی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و ئه‌و مامه‌ڵه و پێشوازییه‌ی له ئه‌مه‌ریكا له به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شانده یاوه‌ره‌كه‌ی كراوه، له سه‌رۆكی هیچ هه‌رێمێكی فیدرال، یان سه‌رۆكی كانتۆنێك نه‌كراوه و دووپاتی كرده‌وه كه له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌وه ده‌دات.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز عه‌بدولسه‌تار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، باسی له‌وه كرد كه دوای ئاشكرابوونی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده، بۆ ڕێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌ت چه‌ند ڕێكارێكی خۆپارێزی گرتووه‌ته به‌ر، وه‌ك قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌ی په‌له‌وه‌ر و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و وڵاتانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی تیادا بڵاو بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پێدانی ڕێنمایی به لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان.
پاشان به‌ڕێز د. پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده، پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ئه‌و كۆنگره په‌روه‌رده‌ییه پێشكه‌ش كرد كه ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوو له هه‌ولێر ساز كرا و تیایدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆنگره به‌رنامه و ڕاسپارده‌ی بۆ ڕیفۆرم و گۆڕانكاری له بواره‌كانی زانستی، ته‌كنیكی و كارگێڕی داناوه كه له سالێكه‌وه بۆ شه‌ش ساڵ جێبه‌جێ ده‌كرێت و بودجه‌كه‌ی له لایه‌ن ڕێكخراوی یوونسێفه‌وه دابیین كراوه.
دواتر به‌ڕێز محه‌مه‌د قادر وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت به ڕه‌وشی چاكسازییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد و تیایدا تیشكی خسته سه‌ر ڕه‌وشی چاكسازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ گه‌وران، ژنان و منداڵان له هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك. هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ڕێژه‌ی تاوان و ڕه‌وشی سزادراوان و ڕاگیراوان پێشكه‌ش كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، هه‌وڵی ته‌واوی خۆی خستووه‌ته تا دووباره تاكی به‌رهه‌مدار پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگا بكات.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش به ناوی خۆی و به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، ده‌ستخۆشی له به‌ڕێز وه‌زیر كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كرد بۆ كار و چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ت.
له دوا بڕگه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌ڵاحه‌ددین بابه‌كر وه‌زیری كاره‌با، ڕاپۆرتێكی ده‌رباره‌ی سه‌ردانێكی فه‌رمیی مانگی ئازاری ڕابردووی شاندێكی وه‌زاره‌تی بۆ وڵاتی چیك پێشكه‌ش كرد و تیایدا باسی له دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له وه‌زاره‌ت و كۆمپانیاكانی چیك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك و به‌شداریكردن له پێشانگایه‌كی كه‌لوپه‌لی كاره‌باییدا.