راگەیەنراوی كۆبوونه‌وه‌ی سەرۆكی حكومەت‌و نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا
كۆبوونەوەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و نوێنەرانی كورد لە بەغدا كۆتایی پێهات‌و راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران لەمبارەیەوە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.
لە راگەیەنراوەكەدا چەند خاڵێک خراوەتە روو کە به‌شدارانی كۆبوونه‌وەکە كۆك بوون له‌سه‌ری:
١- له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌نارده‌كردنی بڕی پێویستی نه‌وت به‌گوێره‌ی رێككه‌وتننامه‌كه و یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٥، به داخه‌وه له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی فیدرال پابه‌ند نه‌بووه به ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه بارقورسییه‌كی زۆر كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆی دارایی هه‌رێمی كوردستان به هۆی بڕینی به‌شه بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٤ و شه‌ڕی دژی تیرۆر و بوونی زیاتر له ملیۆنێك و پێنجسه‌د هه‌زار ئاوا‌ره و په‌نابه‌ر و ده‌رهاویشته‌كانی كه له لایه‌ن حكومه‌تی فیدراله‌وه، به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه.
٢- كۆبوونه‌وه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و پرسه‌كان له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆكردن و دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرال.
٣- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ڕێككه‌وتنه‌كه و به یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٥ی عێراقی فیدراله‌وه پابه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دیالۆگ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرال نه‌گه‌یشته ئه‌نجام و حكومه‌تی فیدرال هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر پێشێلكردنی یاسای بودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌نارد، ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتبه‌ست به بڕگه‌ی ٣ له مادده‌ی ١١ی یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٥ و به‌پێی یاسای ژماره ٥ی ساڵی ٢٠١٣ی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕێگه‌چاره‌ی دیكه ده‌گرێته به‌ر بۆ دابینكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ هه‌رێمی كوردستان.
٤- كۆبوونه‌وه داوا له حكومه‌تی فیدرالی ده‌كات كه به‌پێی به‌رنامه سیاسییه‌كه‌ی، چاره‌سه‌ری گرفت و كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدرال و هه‌رێم بكات و پابه‌ند بێت به ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كانه‌وه.
PM:03:16:13/05/2015