یەكێك لەبریندارانی خۆپیشاندانەكەی مەهاباد گیانی لەدەستدا

ئاكام تەلاج، بریندارێكی خۆپیشاندانەكەی رۆژی پێنجشەممەی رابردووی شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ئەمرۆ پاش 7 رۆژ گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵەكان ئاکام ته‌لاج ڕۆژی پێنجشه‌مەی رابردوو 7/5،  لەخۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی مه‌هاباد به‌ ڕووداوی مه‌رگی فه‌ریناز خەسره‌وانی، بە گوللەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران بریندار كرا، بەڵام ئەمرۆ‌و پاش هەفتەیەك بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

گیان لەدەستدانی ئاكام تەلاج لەكاتێكدایە كە پێشتر وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاندبوو لەو خۆپیشاندانەدا هێزە ئەمنییەكان‌و پۆلیسی ئێران تەقەیان لەخۆپیشاندەران نەكردوە.




PM:03:52:13/05/2015