پەرلەمانی كوردستان داواكارییەك ئاراستەی 43 وڵات دەكات
كۆنفڕانسی لووتكه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ
پەرلەمانی كوردستان داوا له 43 وڵات ده‌كات كه‌یسی ژنان و كچانی ئێزیدی به جینۆساید بناسێنن و بیگه‌یه‌نن به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
له دووه‌م رۆژی كۆنفڕانسی لووتكه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ، په‌رله‌مان داوا له 43 وڵات ده‌كات كه‌یسی ژنان و كچانی ئێزدی به جینۆساید بناسێنن و ئه‌و كه‌یسه له رێگه‌ی وڵاتانی خۆیانه‌وه بگه‌یه‌ننه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ئه‌وانیش دڵنیای په‌رله‌مان ده‌كه‌نه‌وه كه له به‌شێك له راسپارده‌كانیان باسی ئه‌و كه‌یسه ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی كه به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پرسی ژنان و كچانی ئێزدی وه‌فدێكی په‌رله‌مان كه پێكهاتبوو له لیژنه‌ی داكۆكیردن له‌مافه‌كانی ئافره‌تا له په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی ئێڤار ئیبراهیم سه‌رۆكی لیژنه و جێگر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه به‌شدارییان كرد له كۆنفڕانسی لووتكه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ له وڵاتی توركیا، ڕۆژی 11/5/2015 له دووه‌م ڕۆژی كۆنفڕانسه‌كه‌دا سه‌رۆكی لیژنه‌كه له وتارێكیدا داوای له 43 وڵاتی جیهان كرد ئه‌و كه‌یسه به جینۆساید بناسێنن.
له‌و باره‌یه‌وه ئێڤار ئیبراهیم سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافه‌كانی ئافره‌ت، رایگه‌یاند: "له دووه‌م رۆژی كۆنفڕانسه‌كه‌دا پهناڵێك بۆ هه‌رێمی كوردستان دانرابوو كه 2 وه‌فدی گه‌وره له په‌رله‌مان و حكومه‌ت و نوێنه‌ری رێكخراوه‌كان به‌شداریی كۆنفرانسه‌كه بوون و له‌وێ ئاماده‌بوون، ئێمه دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی یه‌كه‌مدا كه‌یسی ژنان و كچانی ئێزدییمان به نوێنه‌رایه‌تی 43 وڵاتی جیهانی به‌شداربووی كۆنفڕانسه‌كه گه‌یاند، له دووه‌م رۆژدا له پهناڵهكه له وتارێكدا به تێروته‌سه‌لی باسمان له ژنان و كچانی ئێزدی و ره‌وشی ژیانیان و به كۆیله‌كردنیان له‌لایه‌ن گروپی تیرۆریستی داعشه‌وه كرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "داوامان كرد كه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌یسێكی گرنگ و كراوه‌یه ده‌بێت به به‌رده‌وامی كاری له‌سه‌ر بكرێت هاوكار و پشتیوانمان بن و كه‌یسه‌كه به جینۆساید بناسێنن و له رێگه‌ی وڵاتانی خۆشیانه‌وه بیگه‌یه‌نن به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی".
وتیشی: "سه‌رجه‌م نوێنه‌ری وڵاتان گرنگیی تایبه‌تییان به‌و كه‌یسه‌دا و دڵنیایان كردینه‌وه كه گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان له به‌شێك له راسپارده‌كانیان باسی كه‌یسه‌كه ده‌كه‌ن".
PM:03:28:14/05/2015