قەرەیلان: گەریلا دەتوانێت شەنگال رزگار بکات

‌موراد قەرەیلان
فەرماندەی ناوەندی پاراستنی گەل موراد قەرەیلان رایگەیاند: گەریلا ئەو هێزەی هەیە و دەتوانێت شەنگال رزگاربکات.

لەچاوپێکەوتنێک لەگەڵ رۆژنامەی (ئوزگر پۆلەتیکا)دا موراد قەرەیلان دەڵێت: گەریلا ئەو هێزەی هەیە و دەتوانێت شەنگال رزگاربکات، بەڵام لە هەوڵدانەکانی پێشتر بینینمان ئەگەر بەتەنیا دەستپێبکەین، رەنگە هەڵە تێگەیشتن دروست ببێت، رەنگە ئەمە ببێتە هۆکاری ئاڵۆزی لەنێوان کوردان و ببێتە هۆی ئەوەی کێشە لەنێوان کوردان دروست بێت.قەرەیلان بۆ روونەدانی ئەم کێشەیە پێشنیاری پێک‌هێنانی فەرمانداری و کوردناسیۆنێکی هاوبەش دەکات.

سەبارەت بە هێرشی چەکدارانی داعش لە باشووری کوردستان، قەرەیلان دەڵێت: ئێمە خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین لەبەر ئەوەش ئێمە لەهەموو بەرەکانی بەرخۆدان بەشداربووین . مرۆڤ دەتوانێت بەشانازیەوە بیڵێت؛ ئەمرۆ لەهەموو کاتێک زیاتر یەکێتی لەنێوان گەریلا و پێشمەرگەدا هەیە. ئەگەر هەندێک کەمتەرخەمی هێزەکانی باشووری کوردستانیش هەبێت ، بۆ دەربڕینی ئەو راستییە ئاستەنگی نیە. سیاسەتی کوردیش دەبێت لەسەر ئەو بنەمایە بەرەو پێشەوە بچێت. ئەگەر هەندێک خاڵ پێویستە نرخاندنیشی لەسەر بکرێت ، بەڵام زمانی ئاواکردنی پەیوەندی هەیە."

سەبارەت بەرەوشی باکورو سەرۆکی زیندانی پەکەکە عەبدوڵا ئوچ ئالان دەڵێت" سەرۆکی ئێمە عەبدوڵڵا ئۆجالان رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لەژێر گۆشەگیری دایە و ئەمە بۆ ئێمە بەواتای شەڕە ."

ئەو دەڵێت: دەستپێکردنەوەی سیاسەتی گۆشەگیری لەدژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پەکەکە مەترسییە و ماوەی مانگێک زیاترە چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان وەستاون. ناتوانین هیچ زانیارییەک لە بارەی ئیمراڵیەوە وەربگرین ، ئەمەش بەهەموو شێوەیەک بەواتای شەڕە ."

قەرەیلان رایگەیاند کە ئاکەپە ئاگربەستی نەهێشتووە و لەچەندین هەرێم زەمینی شەڕ و پێکدادانی دروست کردوەو دەڵێت: ئێمە زۆر بەهەستیارییەوە چاودێری پرۆسەکە دەکەین، هەوڵدەدەین کاری گێرەشێوێنی دروست نەبێت. ئاگربەستی تاک لایەنی بەبنەما دەگرین. ئاکەپە ئاگربەستی تێکداوە و بەڵام ئێمە وەک هەپەگە چاوەروانی فەرمانی رێبەر ئاپۆین و لەو چوارچێوەیەدا ئاگربەستی تاک لایەنی بەردەوام دەکەین . گۆشەگیری لە ئیمراڵیش بەواتای شەڕە. با هەموو کەس بزانێت هەموو شتێک سنووری هەیە.




PM:09:09:15/05/2015