وەفدی ئیمرالی: توركیا بە نیازە شەڕ دەست پێبكاتەوە
وه‌فدی ئیمراڵی ڕایده‌گه‌یه‌نێت؛ حكومه‌تی ئاكه‌په و سه‌رۆك كۆمار كۆسپ له‌به‌رده‌م ئاشتی دروست ده‌كه‌ن و ده‌خوازن پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی كۆتایی پێ‌بێنن و شه‌ڕ ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
وه‌فدی ئیمراڵی كە لە هەریەك ئیدریس بالوکەن، خەتیب دیجلە و جەیلان باگری یانک پێكهاتوون، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كه‌جه‌كه له قه‌ندیل كۆبوونه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه توركیا، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له شاری ئامه‌د ڕایانگه‌یاند؛ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كه‌جه‌كه بۆماوه‌ی 6 كاتژمێر كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی دۆخی توركیا و پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی و هه‌ڵبژاردن كردوه.
ئیدریس بالوكه‌ن، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په و ئه‌ندامی وه‌فده‌كه، ڕایگه‌یاند؛ حكومه‌تی ئاكه‌په و سه‌رۆك كۆمار كۆسپ له‌به‌رده‌م ئاشتی دروست ده‌كه‌ن و ده‌خوازن پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی كۆتایی پێبهێنن و شه‌ڕ ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
وتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كه‌جه‌كه جه‌ختیان له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجه‌لان كردوه‌ته‌وه و به‌رده‌وامبوونی گۆشه‌گیریشیان به سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌ڕ ناوبردوه.
له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ده‌په‌ش ڕایگه‌یاند؛ ئه‌و هێرشانه ئاسایشی هه‌ڵبژاردن و ڕه‌وشی دیموكراتی له توركیا تێكده‌ده‌ن، بانگه‌وازیشی كرد كه سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی داخوازی ئاشتی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په ببنه یه‌ك.
هەروەها ، بالوکەن وتیشی:" داوامنکردوە بچینە ئیمراڵی و لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان کۆببینەوە، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەداوینەتەوە، ئێمە وەک هەدەپە، دەبەپە، کەجەدە، هەدەکە و کەژا و هەموو بزوتنەوەکانی گەنجان و دەزگا و پێکهاتەکانمان دەڵێن کە بەهیچ شیوەیەک ئەم دۆخە قبوڵ ناکەین، ئەو گۆشەگیریە بەتوندی نەفرەت و شەرمەزار دەکەین، بیری حکومەتی ئەکەپە دەهێنینەوە کەلە بابەت هەلومەرجی ئۆجالاندا گەلی کورد، هێزە دیموکراسیەکانی تورکیا و لایەنگرانی ئاشتی زۆر هەستیارن، بەردەوام کردنی سیاسەتی گۆشەگیری واتە کردنی بەنزین بە ئاگردا، گۆشەگیری واتە لە خاچدانی ئاشتی".
PM:05:30:19/05/2015