به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنترۆڵی کاره‌بای هه‌رێم رایگه‌یاند " پێشبینی ده‌که‌م له مانگی داهاتووه کاره‌بای نیشتمانی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی کوردستاندا 3 بۆ 3:30 که‌مبێته‌وه".
ئه‌ندازیار ئومێد ئه‌حمه‌د حه‌مه سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنترۆڵی کاره‌بای هه‌رێم له لێداونێکی تایبه‌ت بۆ سپی میدیا، هۆکاری که‌مبوونه‌وه‌ی کاره‌بای نیشتمانی گه‌ڕانده‌وه بۆ چه‌ند هۆکارێک؛ له‌وانه بڕینی 100 میگاوات کاره‌با که هه‌رێم له‌تورکیاوه وه‌ریده‌گرت و وتی: حکومه‌تی هه‌رێم بڕی 50 ملیۆن دۆلار قه‌رزاری تورکیایه، که رۆژانه 100 مێگاوات کاره‌بای ده‌دا به‌هه‌رێم، هاوکات دابین نه‌کردنی سووته‌مه‌نی پێویست هۆکاری دابه‌زینی توانی کاره‌بای هه‌رێمن که‌مکردۆته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنترۆڵی کاره‌بای هه‌رێم وتیشی: تا 5/15 وه‌زاره‌تی کاره‌با توانیویه‌تی رۆژانه 23 کاتژمێر کاره‌با بدات به‌هاوڵاتیان، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه له وه‌رزی هاویندا جگه له‌نه‌مانی ئه‌و بڕه کاره‌بایه‌ی تورکیا ده‌ینارد، داواش له‌سه‌ر به‌کارهێنانی کاره‌با له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه زیاتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها توانای به‌رهه‌مهێنانی کاره‌باش ده‌دابه‌زێت، ئه‌مه‌ش دوو هۆکاری ترن بۆ که‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و کاته‌ی رۆژانه حکومه‌ت کاره‌با ده‌دات به هاوڵاتیان".
ئومێد ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد هه‌رێم له هاویندا پێویستی به نزیکه‌ی 4000 چوار هه‌زار میگاوات هه‌یه، له‌کاتێکدا توانای به‌رهه‌مهێنانی هه‌رێم که‌مده‌بێته‌وه بۆ 2500 مێگا وات.
سه‌باره‌ت به ئه‌و رێوشوێنانه‌ی ئه‌وان ده‌یگرنه به‌ر به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه، وتی: کۆتایی مانگی ئایار له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی کشتوکاڵیش کۆده‌بینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی توانای به‌نداوه‌کانیش بزانین و ئه‌و ده‌مه خش‌ته‌ی نوێی کاره‌با راده‌گه‌یه‌نین.