كەناڵی ئاسمانی سوید (P2) ریزبەندێكی لە هونەرمەندانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە بڵاوكردوەتەوە كە هونەرمەندی ناسراوی كورد، ناسری رەزازی پلەی یەكەمی ئەو ریزبەندییەی هەیە.
بەپێی ریزبەندییەكە هونەرمەندێكی دیكەی كەمانچەژەن بەناوی "پدرام شەهلایی" كە كوردی رۆژهەڵاتی كوردستانە پلەی دووەمی بەدەستهێناوەو نازناوی "باوكی كەمان"ی پێدراوە.
بڕیاروایە رۆژی 26ی ئەم مانگە ناسری رەزازی بانگهێشتی بەرنامەیەكی راستەوخۆی ئەو كەناڵە بكرێتو پاش پێشكەش كردنی كۆنسرتێك لەگەڵ پدرام شەهلایی خەڵات بكرێن.