دوای روودانی شه‌ڕ له‌نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و پێشمه‌رگه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و شه‌هیدبوونی دوو پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و حزبه، په‌كه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند و ده‌ڵێت ئه‌وان له‌گه‌ڵ شه‌ڕكردندا نین له‌گه‌ڵ هیچ حزبێكی كوردی.
ده‌مهات عه‌گید ئه‌ندامی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی كۆماجڤاكێن كوردستان به ڕۆژنیوزی راگه‌یاندووه: "نامانه‌وێت له‌نێوان ئێمه و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران‌دا هیچ کێشه‌یه‌ک رووبدات، ئه‌وان داوایان له ئێمه کردووه که سنووره‌کانی لای ئێمه بۆ تێپه‌ڕبوون به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌کاربهێنن، ئێمه‌ش داخوازییه‌که‌ی ئه‌وانمان قبوڵ کرد پێمانوتن هه‌رکات بتانه‌وێت ده‌توانن لێره‌وه بێن و بچن و سنووره‌کانی به‌کاربهێنن، به‌ڵام ئاشکرا بوو که ئه‌وان نیازێکی تریان هه‌یه، ده‌یانویست ناوچه‌کانی گه‌ریلا بۆ مه‌رامێکی خراپ به‌کاربهێنن، ئێمه‌ش له‌وه تێگه‌یشتین که ئه‌وان بۆ ده‌یانه‌وێت ته‌نیا بێنه ئه‌و ناوچانه‌ی که گه‌ریلای لێیه".
عه‌گید ئاماژه به‌وه‌شكردووه: "بینمان رۆژانه پێشمه‌رگه‌کانی حزبی دیموکرات له‌و ناوچه‌یه گوشاریان ده‌کرده سه‌ر خه‌ڵک و پاره‌یان لێوه‌رده‌گرتن، به‌زۆر رێگه‌یان له کاسبکاران ده‌گرت و گومركیان لێده‌ستاندن، ئێمه له‌و باره‌یه‌وه ئه‌وانمان وشیار کرده‌وه که نابێت ئه‌و کارانه بکه‌ن له‌م ناوچه‌یه‌دا و ئه‌گه‌ر واده‌که‌ن ناوچه‌که به‌جێبهێڵن، چونکه ئه‌وان وتبوویان ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌رێمه‌که بۆ په‌ڕینه‌وه به‌کاربهێنین، به‌ڵام ئێمه بینیمان ئه‌وان به‌دوای ئامانجی نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌یه‌کن له‌و ناوچانه‌ی گه‌ریلای لێیه، به‌ڵام جارێکی تر له‌ڕێی په‌یوه‌ندییه‌کان و که‌سانێکی دۆست له ناوچه‌که‌دا ئه‌وانمان وشیار کردوه و شاندێکمان نارده لایان و پێمان وتن که ده‌سبه‌رداری ئه‌و کاره نه‌شیاوانه‌بن ئه‌و هه‌وڵه خراپانه نه‌ده‌ن که به‌نیازین، به‌ڵام ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین چه‌ند هێزێک هه‌ن له هه‌رێمه‌که‌دا ده‌یانه‌وێت له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌که‌دا کێشه و ئاژاوه و دووبه‌ره‌کی له‌ناو کوردان دروست بکه‌ن".
ئه‌و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی که‌جه‌که ئه‌وه‌شی وتووه که ئه‌وان نایانه‌ویت نائارامی له‌ناوچه‌که‌دا ڕووبدات، ئێمه لایه‌نگری ئارامی و ئاسایشین، به‌ڵام که‌سانێک هه‌ن دژی ئه‌و ئارامیه‌ن، و هه‌وڵ ده‌ده‌ن تێکی بده‌ن، هێزه‌کانمان چه‌ندین جار له‌و لایه‌نه‌وه ئه‌و هێزانه‌یان وشیار کردوه‌ته‌وه، به‌ڵام گوێیان لێنه‌گرتین و ویستویان به‌ڕێگه‌ی نهێنی بۆ هه‌ندێک ئامانج دزه بکه‌نه هه‌رێمی گه‌ریلاکانه‌وه".
ده‌رباره‌ی شه‌ڕ و بانگه‌شه‌ی کوشتنی دوو پێشمه‌رگه‌ی دیموکرات ده‌مهات عه‌گید وتی: "پێده‌چێت ئه‌مڕۆ شه‌ڕێک بۆ وشیاربوونه‌وه روویدابێت، به‌ڵام ئێمه ئه‌نجامی ته‌واوی رووداوی ئه‌مڕۆمان له‌به‌رده‌ستدا نییه، ئه‌وان خۆیان وا ده‌ڵێن و ریکلام ده‌که‌ن، ئێمه لایه‌نگری ئه‌وه‌نین که ئه‌و مه‌سه‌له‌یه گه‌وره‌بکرێت، جارێکی تر به به‌رپرسانی حزبی دیموکرات ده‌ڵێن که پێویسته ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به زووترین کات چاره‌سه‌ربکرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌یانه‌ویت له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تێکۆشان بکه‌ن زۆر سنووری تری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌یه، که هێزی گه‌ریلاشی لێ نییه، به‌ڵام ئامانج چیه له‌وه‌ی ته‌نیا ئه‌و هه‌رێمانه‌یان له‌م کاته‌دا هه‌ڵبژێردراوه که گه‌ریلای لێیه، خۆ ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ئه‌وان ده‌توانن له جێگه‌ی تریش باشتر خه‌بات و تێکۆشان بکه‌ن".
عه‌گید ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که هیچ که‌سێک ناتوانێت دوژمنایه‌تی په‌که‌که بکات و له‌سه‌ر دوژمنایه‌تی و دژایه‌تی په‌که‌که خۆی بکاته رۆژه‌ڤ و خۆی به‌هێز بکات، ئه‌وه سیاسه‌تیکی هه‌ڵه‌یه و ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌و جۆره سیاسه‌تانه بن که قازانج به که‌س ناگه‌یه‌نێت.