وردەكاریی شەڕی ئەمرۆی كێلەشین لەزاری فەرمانداری هەپەگە
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی هێزه‌کان پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه، ده‌رباره‌ی شه‌ڕی ئه‌مڕۆی نێوان ئه‌وان و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لێدوانێکی نوسراوی بڵاوکرده‌وه.
پاش ئەوەی بڵاوكرایەوە كە ئەمرۆ لە شەڕ‌و پێكدادانی نێوان پەكەكە‌و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دوو پێشمەرگەی دیموكرات كوژراون، ناوەندی چاپەمەنی‌و راگەیاندنی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: که شه‌ڕه‌که 3 بۆ 4 خوله‌ک به‌رده‌وام بووه، تیایدا پێشمه‌رگه‌یه‌ک ژیانی له‌ده‌ستداوه و یه‌کێتی تریش برینداربووه، دوای ڕووداوه‌که فه‌رماندارانی گه‌ریلا گه‌یشتونه‌ته شوێنه‌که و شه‌ڕه‌که‌یان ڕاگرتوه.
PM:04:46:24/05/2015