"له‌هه‌ر شوێنێك به‌نزینی خراپیان به‌دیكرد لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارەكان ئاگاداربكه‌نه‌وه"
ئەمرۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا سەبارەت بە چارەسەری كێشەی خراپیی بەنزین داوا لە هاوڵاتیان كرا له‌هه‌ر شوێنێك به‌نزینی خراپیان به‌دیكرد، ده‌ستبه‌جێ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌پارێزگارو قائیمقامه‌كانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه.
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، (د. شێركۆ جه‌وده‌ت) سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی‌و وزه‌و سامانه سروشتییه‌كان ڕایگه‌یاند، لیژنه‌كه‌یان ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وته‌وه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌شدا كێشه‌ی خراپی به‌نزین تاوتوێكراوه‌و باس له‌هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان كراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه.
وتیشی:"به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستیان كه‌وتوه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ی داوه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان بانگهێشتی په‌رله‌مان ناكه‌ن‌و داواشی له‌هاوڵاتیانكرد، له‌هه‌ر شوێنێك به‌نزینی خراپیان به‌دیكرد، ده‌ستبه‌جێ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌پارێزگارو قائیمقامه‌كانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه".
PM:03:08:25/05/2015