وڵاتانی دراوسێ بە كڕینی نەوتی داعش تۆمەتبار دەكرێن

ئەندامێكی كۆمسیۆنی نەوت‌و وزە لە پەرلەمانی عێراق ئەمرۆ پێنجشەممە ژمارەیەك لە وڵاتانی درواسێی بە كڕینی نەوتی داعش بە نرخێكی زۆر كەم تۆمەتبار كرد.

زاهیر عەبادی، ئەندامی كۆمسیۆنی نەوت‌و وزە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی: وڵاتانی دراوسێ نەوتی بیرە نەوتەكانی عێراق كە داعش دەستی بەسەرداگرتوە بە نرخێكی زۆر كەم دەكڕنەوە‌و داعشیش ئەو پارەیە خەرجی كردەوە تیرۆریستییەكانی خۆی لە عێراق دەكات.

پێشتر چەندین سەرچاوە دراوسێكانی عێراق وەك توركیا‌و ئوردون‌و ئێرانیان بە كڕینی نەتی داعش تۆمەتبار كردبوو.




PM:03:13:28/05/2015