لە روونکردنەوەیەکدا ژمارەیەک کادیری کۆمەڵی ئیسلامی بەناوی ریفۆرمەوە هەڵوێستی خۆیان لەسەر کۆنگرەی سێهەمی حیزبەکەیان یەکلاییدەکەنەوەو بڕیار دەدەن بەشداری نەکەن.
سبەی ٥/٣٠ کۆمەڵی ئیسلامی کۆنگرەی سێهەمی حیزبەکەیان دەبەستن، باڵی ریفۆرمی ئەو حیزبە بڕیار دەدەن، بەشداری نەکەن و لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێن: به داخه‌وه پاش هه‌وڵ و تێكۆشانێكی زۆر و ده‌یان كۆبونه‌وه‌و وتووێژ له‌و باره‌یه‌وه ، نه‌گه‌یشتینه ئه‌نجامێك كه جێگه‌ی ئومێد بێت و دواجار گۆرانكاریه‌كی ئه‌وتۆ نه‌هاته‌دیی له‌نه‌خشه ڕێگا وئاراسته‌ی كۆمه‌ڵا ، به‌وپه‌ری بێمنه‌تیی وبێباكیی مامه‌ڵه‌كرا له‌گه‌ڵا خواستی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كادیر و ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگراندا.
لە درێژەی روونکردنەوەکەدا ئەو کادیرانە دەڵێن: ئه‌مه‌ش ئێمه‌ی ناچاركرد وه‌ك به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی چاودێریی و به‌دواداچون هه‌ڵوێست وه‌ربگرین و بڕیاری ناچاریی بده‌ین به به‌شداری نه‌كردن له كۆنگره‌دا ، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بین له‌هه‌وڵه‌كانی چاكسازیی نێو كۆمه‌ڵا و داكۆكیی ده‌كه‌ین بۆگه‌ڕانه‌وه وكاركردن بۆچه‌سپاندنی بنه‌ماشه‌رعیه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، له‌هه‌مان كاتدا داواكارین ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامیی داكۆكی بكه‌ن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی گۆرانكاریی ریشه‌یی له په‌یكه‌ر وئاراسته‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌پێناوی گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانمان .
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:ـ
ئه‌نجوومه‌نی چاودێری و به‌دواداچوون وه‌ك ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندی خۆی له بواری چاودێریی كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و ره‌وتی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به شاهیدیی زۆرینه‌ی ئۆرگانه‌كان ، چالاكیی به‌رچاوی هه‌بووه‌و رۆڵی گرنگی بینیوه له چالاككردنه‌وه‌ی ئۆرگانه‌كان ، له‌و پێناوه‌شدا – له لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامیكه‌وه كه پشتگیریان لیكراوه و به‌رده‌وام كوسپ بوون له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی چاكسازی وگۆرانكارییدا – دووچاری چه‌ندین ئاسته‌نگ و كۆسپ بووه‌ته‌وه . هه‌رچه‌نده له‌و پێناوه‌دا ئێمه له روانگه‌ی ( لاخیر فیكم ان لم تقولوها ولا خیر فینا ان لم نسمعها ) به‌رده‌وام بووین و ماندوونه‌بوین .
ئێستاش له‌سه‌روبه‌ندی به‌ستنی كۆنگره‌ی سێیه‌م و به هیوای ئاسۆیه‌كی گه‌شتر وپێگه‌یه‌كی به‌هێزتر بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له كوردستاندا ، هه‌وڵی خۆمان خسته‌گه‌ڕ بۆ ده‌ستنیشان كردنی كه‌موكورتیه‌كان و خستنه به‌رده‌ستی نه‌خشه‌و پلانی گونجاو بۆ به‌ره‌وپێش بردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی . له‌رێگه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی ره‌شنووسی په‌یڕه‌وێكی تۆكمه بۆ به‌رده‌ستی ئه‌ندامانی كۆنگره و ده‌نگدان له‌سه‌ری .
په‌یڕه‌وێك كه بریتیه له گرێبه‌ستێك كه تیایدا ئه‌ندامانی كۆنگره به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆنگره له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی نوێ له‌سه‌ری رێك ده‌كه‌ون و په‌یمانی پابه‌ندبوونی پێوه ده‌ده‌ن .
په‌یڕه‌وێك تیایدا ئه‌رك و مافه‌كان به ڕوونیی ده‌ستنیشان بكرێت و ده‌سه‌ڵاته‌كان جیابكرێته‌وه و سه‌ربه‌خۆیی و لامه‌ركه‌زیی بدرێته ئۆرگانه‌كان و بنه‌مای ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان پیاده‌بكرێت ومیكانیزمی ئاسان و ساده ی بۆ دابنرێت ، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردن و به‌رزنرخاندنی هه‌وڵ و خه‌باتی پێشینه‌كان و ده‌رفه‌ت به‌خشین به توانا‌و به‌هره نوێیه‌كان .
په‌یڕه‌وێك كه بڕیار بوو ببێته هۆكاری دڵدانه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی ده‌سته‌یه‌ك له ئه‌ندامان و كادیرانی پێشكه‌وتووی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ، كه ته‌نیا هۆكاری نیگه‌رانیان پێداگیریان بوو له‌سه‌ر چاكسازیی و گۆڕانكاریی له په‌یڕه‌وی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و به‌و هیوایه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه نێو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵ و درێژه به كاروچالاكیان بده‌ن .
لێره‌دا به‌شێك له‌و گۆڕانكاریی و چاكسازییانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
1- به دامه‌زراوه‌یی كردنی ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵ له رێگه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و سه‌ربه‌خۆكردنی ئۆرگانه‌كان له میانه‌ی پیاده‌كردنی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی له به‌ڕێوه‌بردندا به جۆرێك كه بواری گه‌شه‌كردن و داهێنانی بۆ بڕه‌خسێنێت و ده‌ستكراوه بێت له بڕیارداندا .
2- كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتینی ئیداری و ساده‌كردنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری حیزبی و سنورداركردنی ژماره‌ی پۆست وئۆرگانه‌باڵاكان.
3- به‌ڕێوه‌بردنی كۆنفرانسه‌كان به‌جۆرێك زۆرترین بوار بدرێت به ئه‌ندامان وباشترین فرسه‌تیان هه‌بیت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر نه‌خشه‌رێگاو په‌یڕه‌و و په‌یماننامه .
4- پابه‌ندبوون به په‌یڕه‌وو پرۆگرام و كارنامه و بنه‌ما شه‌رعیه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه تا ئێستا زۆربه‌ی خاله‌كانی جێبه‌جێ نه‌كراوه‌و فه‌رامۆش كراوه .
5- به‌هێزكردنی ده‌زگای چاودێریی و لێپرسینه‌وه ، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی بڕیار‌و راسپارده‌كان و داكۆكیكردن له ئه‌رك و مافه‌كانی سه‌رجه‌م پۆست و ئاست و ئۆرگانه‌كان ، كه سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌مته‌رخه‌می له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كان و زیاده‌ڕۆیی له سنوری مافه‌كان .
6- به‌هێزكردنی كاروباری سیاسیی و دیبلۆماسی حیزب له رێگه‌ی تایبه‌تمه‌ندكردنی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ سه‌رپه‌رشتی كاروباری په‌یوه‌ندیه‌سیاسیه‌كان ، سه‌رقاڵنه‌كردنی به كاروباری ئیداری و رۆتینی رۆژانه‌ی ئۆرگانه‌كانه‌وه .
به‌ڵام به داخه‌وه پاش هه‌وڵ و تێكۆشانێكی زۆر و ده‌یان كۆبونه‌وه‌و وتووێژ له‌و باره‌یه‌وه ، نه‌گه‌یشتینه ئه‌نجامێك كه جێگه‌ی ئومێد بێت و دواجار گۆرانكاریه‌كی ئه‌وتۆ نه‌هاته‌دیی له‌نه‌خشه ڕێگا وئاراسته‌ی كۆمه‌ڵا ، به‌وپه‌ری بێمنه‌تیی وبێباكیی مامه‌ڵه‌كرا له‌گه‌ڵا خواستی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كادیر و ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگراندا ، هیوایه‌ك نه‌هێڵرایه‌وه بۆ گۆڕانكاریی و چاكسازیی ، ئه‌مه‌ش ئێمه‌ی ناچاركرد وه‌ك به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی چاودێریی و به‌دواداچون هه‌ڵوێست وه‌ربگرین و بڕیاری ناچاریی بده‌ین به به‌شداری نه‌كردن له كۆنگره‌دا ، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بین له‌هه‌وڵه‌كانی چاكسازیی نێو كۆمه‌ڵا و داكۆكیی ده‌كه‌ین بۆگه‌ڕانه‌وه وكاركردن بۆچه‌سپاندنی بنه‌ماشه‌رعیه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، له‌هه‌مان كاتدا داواكارین ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامیی داكۆكی بكه‌ن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی گۆرانكاریی ریشه‌یی له په‌یكه‌ر وئاراسته‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌پێناوی گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانمان .
ناوه‌كان :
1. ئارام قادر – كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی چاودێریی
2. عبدالرحمن احمد- كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی چاودێریی
3. عبدالحمید جلال- به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی وئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی چاودێریی
4. یاسین زه‌نگه‌نه- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی چاودێریی
5. فایه‌ق محمدسه‌لیم- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی چاودێریی
6. شه‌مسه سه‌عید – ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی چاودێریی
7. جمال قرادغی- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی چاودێریی
8. شوان هه‌ورامی- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی چاودێریی
9. ئه‌میر محمد فقێ فرج -به‌رپرسی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی چاودێریی
10.جلال احمد- ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی چاودێریی