گۆڕان بۆ پیشتیوانی هەدەپە وەفدێكی رەوانەی توركیا كرد
وه‌فدێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانتارانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، بۆ پشتیوانی له هه‌ده‌په، به‌ره‌و توركیا به‌ڕێكه‌وتن.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، وه‌فدێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانتارانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، بۆ پشتیوانی له هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ره‌و توركیا به‌ڕێكه‌وتن.
ئومێد حه‌مه‌عه‌لی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و یه‌كێك له ئه‌ندامانی وه‌فدی په‌رله‌مانتارانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌سه‌ر سنور به KNNی وت: ئامانج لهسهردانهكهیان، پشتیوانییه له هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیادا، ئه‌وه‌ش به ئامانجی چاره‌سه‌ری دۆزی كورد له باكووری كوردستان له‌ڕێگای ئه‌و پارته كوردییه‌وه كه ئێستا نوێنه‌رایه‌تیی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی كورد ده‌كات له باكووری كوردستان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشی: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان، پشتیوانیی له‌و هێزانه ده‌كات كه خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد.
PM:01:40:30/05/2015