بەسەرپەرشتی تاڵەبانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی و ناوەندی دەستیپێكرد

بەسەرپەرشتی تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەهۆڵی شازاد سائیب لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەشاری سلێمانی دەستیپێكرد.

دوای گەیشتنی تاڵەبانی بۆ بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەشاری سلێمانی بەسەرپەرشتی بەڕێزیان و كۆسرەت رەسوڵ عەلی و د.بەرهەم ساڵح جێگرانی سكرتێری گشتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی كە تیایدا ئەندامانی مەكتەبەكانی یەكێتی و وەزیرو پەرلەمانتارانی یەكێتی لەكوردستان و بەغدا بەشداری دەكەن دەستیپێكرد.




PM:06:15:31/05/2015