بەبڕیارێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 20 ملیار دینار لە دهاتی پرۆسەكانی نەوتو گاز لە هەرێم بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی پێشمەرگە لە سنورەكانی بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ داعش تەرخان دەكرێت.
بەپێی بڕیاری ژمارە 552ی رێكەوتی 10ی جۆزەردانی 2715ی كوردیی، ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوتو گاز، سەر بە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست سپی میدیا كەوتووە، بڕیاردرا بە "تەرخانكردنی بڕی 20 ملیار دینار لە داهاتی پرۆسەكانی نەوتو گاز لەهەرێمی كوردستان بۆ دابینكردنی خەرجییەكانی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە بۆ مەبەستەكانی دابینكردنی پێداویستییەكانی پێشمەرگە لە سنورەكانی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ رێكخراوی تیرۆریستی داعش".
لەبڕیارەكە هاتووە "بۆ ئاسانكاری خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە دوور لە رۆتینو لە پێناوی هەرچی زوو دابینكردنی پێداویستییەكانی پێشمەرگە، ئەوا بڕی ئاماژە پێكراو (20 ملیار دینار) خەرج دەكرێت بۆ مەبەستی هاتوو بە پێی رێنماییەكی تایبەت كە وەزارەتی داراییو ئابوریی بە هەماهەنگی وزارەتی كاروباری پێشمەرگە دەریدەكات.