لەرۆژئاوای كوردستان زیاتر لە هەزار چەكداری داعش كوژران


لە كانتۆنەكانی جزیرە‌و كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان لەماوەی مانگی رابردودا زیاتر لە هەزار چەكداری داعش لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگە‌وە كوژراون.

بەپێی راگەیەنراوێكی ناوه‌ندی‌ راگه‌یاندن‌و چاپه‌مه‌نیی‌ یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل (یه‌په‌گه‌) ،شه‌ڕڤانان له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌ باشووری‌ چیای‌ عه‌بدولعه‌زیز و باشووری‌ خۆرئاوای‌ گوندی‌ عالیا، 12 گوندیان له‌ تیرۆریستانی‌ داعش پاككردونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوه‌: شه‌وی‌ رابردوو تیرۆریستان له‌ خۆرئاوی‌ ناوچه‌ی‌ مه‌بروكا هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی‌ شه‌ڕڤانان‌و هێرشه‌كانیان تێكشكێنراون‌و چه‌ندین تیرۆریست كوژراون.

هاوكات یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل (یه‌په‌گه‌ ) ئاماری‌ شه‌ڕی‌ مانگی‌ ڕابردووی‌ بڵاوكرده‌وه‌ ‌و ڕایگه‌یاند: له‌و مانگه‌دا زیاتر له‌ هه‌زار تیرۆریستی‌ داعش كوژراون كه‌ ته‌رمی‌ زیاتر له‌ 350 یان كه‌وتونه‌ته‌ ده‌ست شه‌ڕڤانان.




PM:02:21:04/06/2015