حكومەتی هەرێم تەقینەوەكەی ئامەد ئیدانە دەكات
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێ ئێواره له‌ناو گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی هەدەپە به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌رده‌كات.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ده‌كه‌ین كه دوێنێ ئێواره گربوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌رییHDPی له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا له شاری دیاربه‌كر كرده ئامانج و تیایدا چه‌ند هاووڵاتییه‌ك گیانیان له ده‌ست دا و به ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون.
وێڕای پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میمان له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكاری قوربانیان، هیوای زووچاكبوونه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین.
هیوادارین هه‌موو لایه‌نه‌كان دان به خۆیاندا بگرن، رێكاره یاساییه‌كان بگه‌نه ئه‌نجام و ئه‌م كاره ترسنۆكه نه‌بێته هۆی كاردانه‌وه‌ی نابه‌رپرسانه و له دوایین رۆژانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژارندا، كه‌شی گشتی و به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان نه‌شێوێنێت.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
6-6-2015
PM:02:19:06/06/2015