عەلی قەرەداغی هەڵوێستی خۆی لەسەر قەرز ئاشكرا كرد
دکتۆر عەلی قەرەداغی، ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لە روونكردنەوەیەكدا هەڵوێستی خۆی لەسەر وەرگرتنی قەرز و حەڵال و حەرامی ئەو بابەتە خستە ڕوو.
لە روونكردنەوەكەدا، قەرەداغی دەنوسێت ”پاش ئه‌وه‌ی یاسای( راكێشانی مایه له رێگه‌ی قه‌رزكردن له هه‌رێمی كوردستان)م تاوتوێ كرد، منیش له روانگه‌ی تێڕوانینی شه‌رعی و ئابوریانه‌ی خۆمه‌وه‌و له‌سه‌ر داوای به‌شێكی زۆر له راگه‌یاندكارو كه‌سایه‌تی سیاسی و ئاینی و ئه‌وانه‌ی كه گرنگی به‌م بابه‌ته ده‌ده‌ن، بۆچوونی خۆم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌م شێوه‌یه ده‌رده‌بڕم".
دەقی روونکردنەوەکە:
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغیه‌وه
سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی قه‌رز له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمدالله والصلاە والسلام علی رسوله وعلی ێ‌له وصحبه ومن اتبع هداه…
پاش ئه‌وه‌ی یاسای( راكێشانی مایه له رێگه‌ی قه‌رزكردن له هه‌رێمی كوردستان)م تاوتوێ كرد، منیش له روانگه‌ی تێڕوانینی شه‌رعی و ئابوریانه‌ی خۆمه‌وه‌و له‌سه‌ر داوای به‌شێكی زۆر له راگه‌یاندكارو كه‌سایه‌تی سیاسی و ئاینی و ئه‌وانه‌ی كه گرنگی به‌م بابه‌ته ده‌ده‌ن، بۆچوونی خۆم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌م شێوه‌یه ده‌رده‌بڕم.
یه‌كه‌م/ من هیواخوازم كه پێش چوونه ناو گفتوگۆی ئه‌م بابه‌ته‌وه لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری و ئابوری و شه‌رعی بۆ توێژینه‌وه له ئه‌م باره‌یه‌وه پێك بهێنرایه، بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌موو لایه‌ك بگه‌نه رێگه چاره‌یه‌ك كه هه‌موولا پێی رازی بن و سلبیات و ئیجابیاتی ئه‌م كاره‌یان روون بكردایه‌ته‌وه‌و پاشان باسیان له رێگه و به‌دیله‌كانی تریش بكردایه.
دووه‌م/ من وام به‌باش ده‌زانی كه ئه‌م یاسایه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه ناوبنرایه به یاسای به‌ده‌ستهێنانی دارایی له رێگه‌ی ته‌مویلی وه‌به‌رهێنان یان ته‌نها ته‌مویل، چونكه له ئێستادا زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست سووی قه‌رزه‌وه و مسته‌نه‌داتی دارایی.
به‌تایبه‌تیش له‌دوای ساڵی 2007 هه‌تا ئێستا، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو له ئێستادا په‌نایان هێناوه بۆ دامه‌زراوه داراییه ئیسلامیه‌كان و ته‌كنیكی دارایی ئیسلامی بۆ چاره‌سه‌ری به‌شێك له قه‌یرانه‌كانیان.
سێیه‌م/ چه‌ند وڵاتێكی ئیسلامی هه‌بوون ویستیان یان ناچاربوون كه په‌نا بۆ قه‌رز به‌رن، به‌ڵام پاش راوێژكردنیان به ئێمه توانیمان به‌دیلی تریان بۆ بدۆزینه‌وه‌و نه‌هێڵین بكه‌ونه ژێر ئه‌و باره گرانه‌وه، ئه‌مه ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه داراییه جیهانیه‌كاندا بووه.
جیهانی پێشكه‌وتوو شانازی به‌وه‌وه ده‌كات كه هانی زۆر شتی ئیسلامی بدات له‌وانه‌ش سكوك و بانكی ئیسلامی. له 2/10/2013 دا (ده‌یڤد كامیرۆن) سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیان له كۆنگره‌یه‌كدا كه تایبه‌ت بو به بانكه ئیسلامیه‌كان ووتی ئێمه هیواخوازین كه له‌نده‌ن ببێته پایته‌ختی ئابوری ئیسلامی و لێدانی سه‌ك، له‌و كۆنگره‌یه‌دا داواكرا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كار بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م دارایه.
له‌م باره‌یه‌وه دیدو بۆچوونی پسپۆڕانی بواری ئابوری زۆرن كه له‌و بروایه‌دان ئابوری ئیسلامی ده‌توانێت رۆڵی گه‌وره بگێڕێت له چاره‌سه‌ری قه‌یرانه داراییه‌كانی ئێستای جیهان و ته‌نانه‌ت له گۆڤارێكی سه‌ر به ڤاتیكان دا نوسیویه‌تی "تاكه رێگه‌ی رزگاری گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌خلاقیاتی چالاكیه‌كانی بانك و دارایی ئیسلامی”.
چواره‌م/ داتاشراوه داراییه‌كان كه له باسه‌كه‌دا هاتووه وه‌ك (دراوی متمانه‌پێكراو، به‌رزه تێكڕای سوود، سوودی بنه‌ڕه‌ت و بڕی بنه‌ڕه‌ت و رێكه‌وتی شایسته‌بوون) كه له گرنگترین هۆكاره‌كانی قه‌یرانی داراین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌م یاسایه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه، پێش ئه‌وه‌ی پێناسه‌ی ئه‌م چه‌مكانه بكرێت یان روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بدرێت.
پێنجه‌م/ حوكمی شه‌رعی قه‌رزكردن به‌سوو و داتاشراوه داراییه‌كان، چه‌ندان بڕیار هه‌یه كه له‌لایه‌ن هه‌موو كۆمه‌ڵه فیقهیه‌كانه‌وه ده‌رچوون له‌نێویشیاندا كۆمه‌ڵه‌ی فیقهی ئیسلامی بۆ ده‌وڵه‌ت كه سه‌ر به رێكخراوی هاریكاری ئیسلامیه ده‌لێَت: "قه‌رزكردن به‌سوو ئه‌و داتاشراوه داراییانه‌ی كه باس ده‌كرێت له‌ڕووی شه‌رعه‌وه حه‌رامه، چونكه له‌م باره‌یه‌وه ده‌قی زۆرمان هه‌یه كه هه‌موویان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر حه‌رام بوونی وه‌رگرتنی قه‌رز به سو‌و و هاوشێوه‌كانی”.
شه‌شه‌م/ ئه‌وه‌ی گومانی تێدا نییه كه له حاڵه‌تی ناچاریدا ئه‌وه له‌سه‌ر ئاستی تاك بێت یان ده‌وڵه‌ت، كه ده‌قه حه‌رامه‌كان حه‌ڵال ده‌كات، له‌م باره‌یه‌شه‌وه ده‌قی زۆرمان هه‌یه له‌وانه‌ش ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه ده‌فه‌رموێت [فَمَنِ اچْگُرَّ غَیْرَ بَاغٍ ۆڵا عَادٍ فَڵا إِپْمَ عَڵیْهِ إِنَّ الڵّهَ غَفُورٌ رَحِیمٌ] البقرە 173، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ده‌بێت ئه‌م حاڵه‌ته له‌سه‌ر بنه‌مای توێژینه‌وه‌و داتای راسته‌قینه‌و كه‌سایه‌تی باوه‌ڕپێكراوبن له‌هه‌مانكاتدا پێداویستیه‌كانیش رێژه‌یین و هه‌ریه‌كه به‌ڕێژه‌ی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵا ده‌كرێت.
حه‌وته‌م/ چه‌ند به‌دیلێكی تر هه‌یه كه له‌ڕووی ئابوری نێوده‌وڵه‌تیه‌وه دانی پێدانراوه له‌وانه‌ش:
1- سه‌ك(الصكوك) به هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه، زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا له‌وانه‌ش به‌ریتانیا پشتی پێ به‌ستووه.
2- ته‌مویل له رێگه‌ی (السلم والسلم الموازی) واته (وه‌رگرتنی پێشه‌كی پاره له به‌رامبه‌ر فرۆشتنی شتومه‌ك) یان به كرێدانێك كه به خاوه‌ندارێتی كۆتایی بێت، یان به به‌شداری پێكردنی ئه‌وانی تر له پرۆژه‌یه‌كدا.. هتد
له هه‌موو ئه‌م رێگه‌یانه‌و رێگه‌ی تریش ده‌توانرێت وه‌ك به‌دیلی قه‌رزكردن به سو‌و هه‌وڵبدرێت ئه‌و قه‌یرانه چاره‌سه‌ر بكرێت كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
داوا له خوای گه‌وره ده‌كه‌م كه هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو مه‌ترسی و قه‌یرانێك بپارێزێت و به‌ره‌و گه‌شه‌پێدان و خۆشگوزه‌رانی هه‌نگاو بنێت و له حه‌رام و شته له‌ناوبه‌ره‌كان به‌دوور بێت.
پڕۆفیسۆر د. عه‌لی قه‌ره‌داغی
ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان
6-6-2015
PM:05:54:06/06/2015