شەڕو پێكدادان لەنێو دەنگدەرانی توركیا دروست بوو
ئەمرۆ یەكشەممە لە كاتی دەنگدان لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی توركیا، شەڕو پێكدادان لەنێوان دەنگدەرانو هەروەها لەنێوان پۆلیسو دەنگدەران دروست بوو و ژمارەیەك برینداری لێكەوتەوە.
بەپێی زانیارییەكان بەهۆی پێشوازییكردنی خەڵكێكی زۆر باكوری كوردستان لە هەڵبژاردنەكان، پۆلیسو لایەنە ئەمنییەكان نیگەران بوونو لە چەندین بنكەی دەنگدان لە شاری موش لە باكوری كوردستان چاودێرانی هەدەپە لەلایەن پۆلیسەوە دووخراونەتەوەو ئەمەش ناڕەزایی دەنگدەرانی لێكەوتووتەوە.
هاوكات هەر ئەمرۆ لەئەنجامی تێكهەڵچوونێكم لەنێوان دەنگدەران لە پارێزگای رۆحا پێنج کەس بریندار بوون کە یەکێکیان ڕۆژنامەنووسە.
PM:01:59:07/06/2015