كارتی 10 هەزاری مۆبایل دەبێت بە 13 هەزار دینار
بە وتەی پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی‌و ئابوری بەهۆی باجەوە كارتی مۆبایل 3 هەزار دینار گران دەبێت.
لەمبارەیەوە عه‌بدولقادر محه‌مه‌د ئه‌ندامی له لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند به‌هۆی جێبه‌جێكردنی بڕیاری زیادكردنی باج له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق كارتی مۆبایل 2 بۆ 3 هه‌زار دیناری ده‌چێته‌سه‌ر، گوتی: "كارتی جۆری 10 هه‌زار دیناری ده‌بێته سێزدە هه‌زار دینار، كارتی 5 هه‌زار دیناریش ده‌بێته 6 هه‌زار و 500 دینار”.
به بڕوای ئه‌و په‌رله‌مانتاره باجه‌كه به شێوه‌یه‌كه زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵك ناكات، به‌ڵام بۆ زیادكردنی داهاتی گشتی سودی ده‌بێت.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی جه‌ختی كرده‌وه له مانگی ئابی 8 ی پارساڵ بڕیاری زیادكردنی باجی سه‌ر كارتی مۆبایل و ئینته‌رنێت ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن.
تاوه‌كو ئێستا روون نه‌بووەته‌وه، بڕیاره‌كه له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت یاخود نا.
PM:04:26:07/06/2015