ئاژانسی جیهانی تورکی به‌یانی ئه‌مڕۆ بڵاویکرده‌وه که به‌هۆی دۆڕاندنی پارتی داد‌و گه‌شه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا، نرخی دۆلار‌و یۆرۆ به‌رامبه‌ر لیره‌ی تورکی به‌رزبوونه‌وه‌ی مێژوویی به‌خۆوه دیوووه. نرخی 1 دۆلار به‌رزبۆته‌وه 2.77 لیره‌و نرخی 1 یۆرۆر به‌رزبۆته‌وه بۆ 3.08 لیره.
له‌بازاڕی دراوی کوردستانیش ئه‌مڕۆ 6/8 نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی به‌رزبوه‌وه‌و نرخی لیره‌ی تورکیتش دابه‌زی.
خاوه‌نی نوسینگه‌ی پشده‌ر له‌بازاڕی دراوی سلێمانی له‌سه‌ر نرخی دراوه بیانیه‌کان به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی به‌م شێوه‌یه نرخه‌کانی به سپی راگه‌یاند:
-نرخی 100$ دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی به‌رزبوه‌وه بۆ 134 هه‌زارو 250 دینار.
-نرخی 100 لیره‌ی تورکی دابه‌زی بۆ 49 هه‌زارو 750 دینار. رۆژی 6/6 به 50 هه‌زار دیناری عێراقی بوو.
-نرخی 100 یۆرۆ به 148 هه‌زارو 750 دینار.
-نرخی 100 پاوه‌ن به 203 هه‌زار.
-نرخی 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به 40 هه‌زارو 500 دینار.