بەهۆی تەقینەوەكەی "تربەسێ" سێ كەس برینداربوون
نیوەرۆی ئەمرۆ لەنزیكی ناوەندی ئاسایشی تربەسێ لە رۆژاوای كوردستان تەقینەوەیەكی خۆكوژی روویداو بەهۆیەوە چەند هاوڵاتییەك برینداربوون.
بەپێی زانیارییەكانی سپی میدیا، كەسی خۆكوژ بەنیازبووە هێرشبكاتەسەر بینای ئاسایشی تربەسێ، بەڵام لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە ئاشكرا دەبێتو بە دەستڕێژی گوللە دەدەرێتو، خۆكوژەكەش لەنزیك بارەگاكەی ئاسایش خۆی دەتەقێنێتەوەو بەهۆی سێ هاوڵاتی برینداربوون.
PM:02:29:09/06/2015