چەند رێنماییەك سەبارەت بە مانگی رەمەزانو رۆژانی جەژن دەرچوو
به‌مه‌به‌ستی دانانی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ پێشوازیكردن له‌مانگی ڕهمهزانو ڕۆژانی جه‌ژن بڕیاردرا هه‌ر شوێنێك پابه‌ندی یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وهزیرانو وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف نه‌بێت، ڕوبه‌ڕوی سزایی یاسایی ببێته‌وه.
به‌سه‌رپه‌رشتی قائیمقامی سلێمانی‌و ئاماده‌بونی نوێنه‌رانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گهشتو گوزار له‌دیوانی قائیمقامیه‌ت كۆبونه‌وه.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا (به‌ختیار عه‌بدولره‌حمان) قایمقامی سلێمانی بهدهزگاكانی ڕاگه‌یاندنی ڕاگه‌یاند، وه‌ك نه‌ریتی ساڵانه لیژنه‌ی ئه‌منی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رنامه ڕێژی ده‌كه‌ن بۆ دابینكردنی كه‌شێكی ئارام بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی.
وتیشی:"بۆیه داواكارین له‌هاوڵاتیان پابه‌ندی یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وهزیرانو وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بن، به‌پێی ڕێنماییه‌كان له‌مانگی ڕه‌مه‌زان دوكانه‌كانی فرۆشتن مه‌یو باڕه‌كان داده‌خرێن"
ڕونیشیكرده‌وه، له‌ڕۆژانی مانگی ڕه‌مه‌زاندا هه‌ر شوێنێك پابه‌ندی یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وهزیرانو وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف نه‌بێت ڕوبه‌ڕوی سزایی یاسایی ده‌بێته‌وه، له‌ڕۆژانی جه‌ژنیشدا به‌هۆی زۆری ئاواره‌وه شوێنه گشتییه‌كان به‌ڕوی هاوڵاتیاندا كراوه ده‌بن.
AM:10:35:10/06/2015