" خانو بۆ عەرەب مەکەن"

لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی ئاوارە عەرەبەکان و دروستکردنی خانوو بۆیان، ٤٠ پەرلەمانتار داوا دەکەن خانوویان بۆ دروست مەکەن.

لە یاداشتێکدا کە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران نێردراوە، ٤٠ پەرلەمانتاری کوردستان لە لیستە جیاکان مەترسی خۆیان لەدروستکردنی ئەو ٥٠٠ خانووەی لەبەحرکەو ئەو ١٠٠٠ خانووەی لەدیبگە کە بەسەرپەرشتی  رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان‌ و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، پێشان دەدەن.
 
ئەو پەرلەمانتارانە لەترسی گۆڕینی باری دیموگرافی ناوچە جێ ناکۆکەکان داوا دەکەن، جێگای ئاوارەکان دووربێت لە شوێنەکانی مادەی ١٤٠، هەروەها نیشتەجێکردنیان کاریگەری نەرێنی لەسەر شارەکان نەبێت، رێگا نەدرێت خانوو دروستبکرێت، بەڵکو کابینە دروستبکرێت بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکە دروستنەکات، تا لەئایندەدا بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان لەناوەڕاست و باشوری عێراق.
دەقی یاداشتەکەو ئیمزای پەرلەمانتاران..





PM:09:03:10/06/2015