كوڕەكەی رەفسەنجانی بە 10 ساڵ زیندان مەحكوم كرا

‌مێهدی هاشمی
وتەبێژەی دەزگای دادوەریی ئێران رایگەیاند مێهدی هاشمی، كوڕی ئەكبەر هاشمی رەفسەنجانی بە 10 ساڵ زیندان مەحكوم كرا.

غوڵامحسێن موحسنی ئێژەیی، وتەبێژی دەزگای دادوەریی ئێران ئەمرۆ رایگەیاند ئەو حكومە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە پشتڕاست كراوەتەوە‌و مێهدی هاشمی بەتۆمەتی گەندەڵی دارایی‌و بەرتیل وەرگرتن 10 ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە.




PM:05:24:11/06/2015