هەوڵ بۆ تیرۆرکردنی بارزانی دەدرێت
گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش هەوڵ بۆ تیرۆركردنی سەركردەو فەرماندەكانی كورد لەوانە مەسعود بارزانی دەدات.
لەمبارەوە شارەزایەكی ئەمنی بەناوی فەلاح سەعدی، بە هەواڵنێری (النخیل)ی رایگەیاندوە كە گروپی داعش لە كۆبوونەوەی ئەم دواییەی خۆیاندا لەسنورەكانی سوریاو عێراق بڕیاریان داوە ژمارەیەك لە سەركردەكانی كورد تیرۆر بكەن كە لەنێو ئەوانەدا مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێنە ئامانج.
سەعدی وتی: داعش چەندین پلانی لەمبارەوە داناو ژمارەیەك تیرۆریستی خۆی كە لەچەندین شێوازی تیرۆركردندا راهێنانیان پێكراوە بۆ ئەم پلانە تەرخان كردوە. بە وتەی ناوبراو هۆكاری ئەم بڕیارەی داعش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە سەركردەكانی كورد لەگەڵ داعش دوژمنایەتی دەكەنو رێگری لە داعش دەكەن لەناوچە كوردنشینەكاندا.
ئەو جەخت دەكاتەوە "شەڕی داعش دژی كورد خوێناوی دەبێتو رەنگە كۆمەڵكوژیەكی گەورە بكات، لەو ناوچەیەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشبینی نەكردوە".
PM:02:41:13/06/2015