دوا نێوەڕۆی ئەمڕۆ ٦/١٣ شەڕڤانانی لەیەپەگە لە چەندین لاوە هێرشیان کردە سەر دوا شوێنی ستراتیژی داعش لە گردە سپی، هاوکات فرۆکە جەگییەکانی هاوپەیمانانیش بەتوندی هێرشدەکەنە سەر بنکەکانی داعش لەناو شارەکە.
هێزەکانی یەپەگەو بورکانی فراتی سەر بە سووپای ئازادو بەردەوامن لە پێشڕەوی لە قۆڵی کوبانێ و لە قۆڵی جەزیرەوە، پاش ئازادکردنی شاری سلۆک دوا نیوەرۆی ئەمڕۆ گەیستە قەراغی شاری گردە سپی و، بە گرتنی ئەو جێگا ستراتیژییە هیچ دەروازەیەک بۆ داعش نامێنێتەوە لەگەڵ تورکیادا، هاوکات هەردوو کانتۆنی جەزیرەو کوبانێ لەیەک دەدەن و زەمینە بۆ دروستبوونی هەرێمێک لە رۆژئاوا خۆش دەکەن.
ماڵپەڕی هەوال ٢٤ کە ماڵپەڕێکی رۆژئاوایە بڵاویکردەوە شەڕڤانان ئەمڕۆ لە کانتۆنی جەزیرەوە توانیویانە گوندەکانی ( جەنداوی، عەیدانیە، ئەبو جەبار، عین سلوک) لە رۆژهەڵاتی گردە سپی رزگار بکەن و بگەنە دەروازەی شارەکە، هەروەها لە کوبانێشەوە شەڕڤانان و هێزەکانی بورکان فرات و سووپای ئازاد توانیویانە شەش گوند لەوانە ( ئەبو خەزرە، ئەبو زهور، بدریە، خربە عەبود، تربەو جوخدار) ئازاد بکەن و بەمەش ئەو گوندانەی ئەمڕۆ رزگاریان کردووە گەیشتە ١٨ گوندو ئێستا لە لێواری شاری گردە سپی شەڕ گەرمە.
ئاژانسی هەواریش بڵاویکردەوە کە لە رۆژهەڵاتی شارەکەوە شەڕڤانان گەیشتوونتە دەروازەی شارەکەو هێزەکانی داعشیش هەڵدین بۆ شاری رەقە.
ئاژانسی هاوار ئاماژە بۆ ئەوەێ دەکات کە فرۆکەکانی هاوپەیمانان بەردەوامن لە هێرش کردنە سەر داعش.